7209 کوردستان

ئەنجامى پشکنینى ٥٤ هاوڵاتى دیکە دەرچوو

02:38 - 03/04/2020

"زەمەن" 


بەڕێوەبەرایەتى تەندروستى کۆیە رایگەیاند، پشکنینى ڤایرۆسى کۆرۆنا بۆ ٥٤ هاولاتى سنورەکە کراوە و سەرجەمیان نێگەتیڤ دەرچوون.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی كۆیه‌ لە راگەیەنراویکدا ئاشکرایکرد، "ئەنجامی پشكنینى 54 هاووڵاتیی سنووری کۆیە دەرچوو، کە سەرجەم پشکنینەکان نێگەتیڤ بوون، واته‌ کۆرۆنایان نەبوو".

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی کۆیە دەڵێت پشکنینەکان بەم شێوەیە بوون:
ـ 22 هاووڵاتی لە ناحیەی تەقتەق بوون، بەشێوەی هەڕەمەکی سواپ لە خاوەنی فرۆشگه‌ و سووپەرمارکێت و نانەواخانەکان وەرگیرابوو.
ـ هه‌شت کارمەندی تەندروستیی نەخۆشخانەی ئازادی لە کەرکووک، نیشتەجێی ناحیەی تەقتەق و کۆمەڵگه‌ی خاڵخاڵانن.
ـ پشکنینەکانی دیكه‌ش بەشێکی کارمەندی تەندروستیی کۆیە و ئەو هاووڵاتییانەی لە دەروەی وڵات گەڕابوونه‌وه‌.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن