یه‌كه‌م رۆژی ره‌مه‌زان و كاتی رۆژو شكاندن دیاریكرا
02:00 - 03/04/2020
"زه‌مه‌ن"
شاره‌زایانی ئاینی ئیسلام و فه‌له‌كناسان ساغبوونه‌ته‌وه كه یه‌كه‌م رۆژی مانگی ره‌مه‌زان و كاتی رۆژو شكاندنیان ده‌ستنیشانكرد.
د.عارف غه‌فور كه پسپۆڕی هه‌یه له زانسته شه‌رعییه‌كان (فه‌رمووده ناسی)و مامۆستایه له زانكۆی هه‌ڵه‌بجه تایبه‌ت بۆ دیجیتاڵمیدیای "زه‌مه‌ن"ی رونكرده‌وه كه " رۆژی 24ی ئه‌م مانگه یه‌كه‌م رۆژی مانگی پیرۆزی ره‌مه‌زانه‌و 24ی مانگی داهاتووش یه‌كه‌م رۆژی جه‌ژنی پیرۆزی ره‌مه‌زان ده‌بێت.
له‌لایه‌كی تره‌وه بە گوێرەی ماڵپەڕی "ڕۆژی حەوتەم"ی عەرەبی فهكناسان پێشبینی ده‌كه‌ن ڕۆژی چوارشەممە ٢٢ی نیسان چاودێری مانگ بکرێت و لە کاتژمێر 17:50 بۆ 18:19 دەقە مانگ دەربکەوێت، بەڵام بە هۆی ئەوەی کە ماوەکە زۆر کەمە و تەنها بە تەلیسکۆب دەبینرێت و کەوتووەتە سەر کەشوهەوا ئەوا ڕۆژی پێنجشەممە ٢٣ی نیسان تەواوکەری مانگی شەعبان دەبێت.
ئەو پێشبینیکارە ئاشکراشیدەکات کە ٢٤ی مانگی نیسان، کە هەینی دەکات یەکەم ڕۆژی مانگی رەمەزان دەبێت.
به‌پێی ئه‌و رۆژژمێره‌ی له‌به‌رده‌ستی "زه‌مه‌ن" دایه یه‌كه‌م رۆژی مانگی پیرۆزی ره‌مه‌زان، رۆژی هه‌ینی ده‌كات و كاتی رۆژوو شكاندن له ئێواره‌دا به‌م شێوه‌یه‌یه:
*كاتی رۆژو شكاندن له پارێزگای سلێمانی كاتژمێر 06:43 ی ئێواره.
*كاتی رۆژو شكاندن له پارێزگای هه‌ولێر كاتژمێر 06:52 ی ئێواره.
*كاتی رۆژو شكاندن له پارێزگای دهۆك كاتژمێر 06:57 ی ئێواره.
*كاتی رۆژو شكاندن له پارێزگای كه‌ركوك كاتژمێر 06:51 ی ئێواره.
*كاتی رۆژی شكاندن له پارێزگای هه‌ڵه‌بجه كاتژمێر 06:42 ی ئێواره.