1076 کەلتور

" ل باشورێ‌ كوردستانێ‌ لێكۆلینەك ل سەر رەخنەیا ئەدەبی "

01:03 - 22/03/2020

کولتووری زەمەن
لێكۆلەر  رەبیع زێباری پەرتووكێك بە ناوی " ل باشورێ‌ كوردستانێ‌ لێكۆلینەك ل سەر رەخنەیا ئەدەبی" بڵاودەکاتەوە. ئەم پەرتووكە  لە دەزگای چاپ و بڵاكردنەوەی "سێتاڤ "  لە شاری وان لە باكوری كوردستان, بە كۆرمانجی بە تیپێن لاتینی  چاپکراوە.


رەخنەی ئەدەبی، بەشێكە لە زانستی ئەدەبناسی, لە چەندین قوناغ و چاخ دەربازبووە, لە هەر قوناغێكدا رەخنەگری ئەدەبی بە شێوەیەك مامەلە لەگەڵ تێكستی ئەدەبی كردووە, رۆڵێكی باش گێڕاوە بۆ پێشخستنی  تێكستی ئەدەبی, چەندین تیۆرەكانی رەخنەی ئەدەبی دەركەوتوونە, دەركەوتنی هەر تیۆرێك   كێماسیەكانی تیۆرەكانی پێشخۆی چارەسەردەكرد,   تا ئیستا بەردەوام گۆرین لە  تیۆرەكانی رەخنەی ئەدەبی دەردەكەون, ئەمەش بۆ سرووشتی رەخنەی ئەدەبی دەگەرێتەوە.


سەبارەت بەم کتێبە، رەبیع زێباری بۆ کولتووری زەمەن وتی: (سنوری ئەم لێكۆڵینەوەیەی من لەم کتێبەدا،  باسی مێژووی رەخنەی ئەدەبی كوردی دەكات, كە میژووەكەی لە سەر چوار پارچەی كوردستان دابەشكراوە,  یەكەمین جار وشەی " رەخنە" لە ئەدەبی كوردیدا  " مەلایی جزیری " بەكاریهێناوە, پاشان باسی رەخنەی ئەدەبی  لە باشوری كوردستان دەكەین,  دواتر بە شێوەیەكی تر باسی  رەخنەی ئەدەبی لە  رۆژنامەگەری كوردی  لە نێوان 1991_2010 باشوری كوردستان دەکەین, رەخنەی ئەدەبی كوردی لەم قوناغە دا چۆن بوو؟  بێگومان  دەستنیشانكردنی ئەم میژووە قوناغێكی گرنگە لەم پارچەی كوردستان, بە تایبەتی لە 2003 كە قوناغێکی  نوێ‌ دەستیپێكرد , چونكە عیراقێكی فیدراڵی لە دوای  ئەم ساڵە دەستیپێكردووە,  هەرێمی كوردستان، لە  هەموو روویێكەوە پێشكەوتوون بە خویەوە بینیووە, بەتایبەتی لەرووی سیاسی و رۆشەنبیریی.)


سەبارەت بە ئامانجی کتێبەکەش، ئەو تویژەرە دەڵێت: (ئامانجی ئێمە لەم پەرتووكە ئەدەبی باشوری كوردستان  بۆ پارچەكانی تری كوردستان پێناسەبكەین, تەنانەت كوردانی قەفقاسیاش, ئانكو بە شێوەیێكی تر، ئەم پەرتووكە دەبێتە پردێك لە نێوان پارچەكانی كوردستان بە تایبەتی باشور و باكور.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن