3663 هەمەڕەنگ

وێنەیەکی هونەرمەند بەهجەت یەحیا دەبێتە باسی تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان

05:51 - 02/02/2020

"زەمەن" 


وێنەیەکی هونەرمەندی دیاری کوردستان بەهجەت یەحیا بڵاودەبێتەوە و دەبیتە جێ سەرنجی  هەوادارانى لە  تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان.

بە شێوەیەکی فراوان وێنەیەکی هونەرمەند بەهجەت یەحیا لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان  بڵاوبووە، دوای پێنج ساڵ لە نەبوونى بەرهەمى نوێ، بۆ یەکەم جارە ئەو هونەرمەندە بە روخسارێکی تەواو جیاواز دەربکەوێت.

وێنەکەی بەهجەت یەحیا لەگەڵ هونەرمەندی  کۆمیدی ئاکۆ سەنگاوی لە وڵاتی ئەڵمانیا گرتوویەتی تەواو ریش و سەری سپی  بووە، هەوادارانی دەڵێن، ئەو  هونەرمەندە هەرچەند  پیر بووە، بەڵام لە کاری هونەریدا پیربوون نییە، ئەو خاوەنی دەنگێکی  ناوازەیە کە هەرگیز  دووبارە  نابێتەوە.

بەهجەت یەحیا لە  دایکبووی  شاری سلێمانییە، لە ساڵانی هەشتاکانی سەدەی رابردوو دەستی بە کاری هونەری کردووە، خاوەنی چەندین  ئەلبووم  و  گۆرانی  و  کلیپە، دواین  کاری هونەری بڵاوکردنەوی کلیپی (وام ئەزانی) بوو لە ساڵی ٢٠١٥.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن