475 هەمەڕەنگ

ڤیدۆ.. چیا مەدەنی ئەلبومێکی نوێ بڵاودەکاتەوە

08:21 - 26/01/2020

"زەمەن"

 

هونەرمەند و موزیکژەن چیا مەدەنی  ئەلبومێکی  نوێ  بڵاودەکاتەوە، هیوادارە هەوادارانی  بەرهەمەکەی بکڕن.

لە تۆمارێکی دەنگی کە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک بڵاویکردۆتەوە چیا مەدەنی دەڵێت"  نوێترین  کاری هونەریم  بڵاوکرنەوەی ئەلبومێکە  بە  ناوی  (دەریای ڕەش) کە  لە ١٠ تراک پێکهاتووە کە نۆ تراکی حەمید شەریفی  ئاواز  و  هۆنراوەی  ئامادەکردووە  و یەک  بەرهەمی  هۆنراوەی ژێلا حوسێنییە، خۆم و هونەرمەند  ئامانج  ئەزەرمی  کاری  مایسترین و دەنگی  بۆ کراوە".


لە بەشێکی تر قسەکانی چیا وتیشی ئەلبومەکە لە رێگەی ئۆنلاینەوە دەفرۆشرێت و هیوادارم  ئەوانەی  لە  دەستیان  دێت  ئەلبوومەکە  بکڕن،  هەرکەسێش نەی توانی  خۆم  بێ بەرامبەر بۆی دەنیێرم.

لە  کۆتای قسەکانی هونەرمەند  چیا  مەندەنی رایگەیاند  پاڵپشتی و پشتگیری هەوادارانی  هونەرمەند زۆر گرنگە هەر ئەوانن  هێزی بەردەوام  بوون بە هونەرمەندەکە  دەبەخشن.

چیا مەدەنی لە  دایکبووی  شاری  مهاباتی رۆژهەڵاتی کوردستانە، ماوەی  ٢٧ ساڵە لە  وڵاتی سویدە،  کاری بۆ  زیاتر لە ١٠٠  گۆرانی  خۆی و هونەرمەندانی تر کردووە   جگە  لە  ٣٥ کاری موزیک.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن