وێنە... تابلۆ بزمارییەکەی ماهیر حەسەن
03:16 - 14/01/2020
"زەمەن"
هونەرمەندێکی شاری سلێمانی تابلۆیەکی ماهیر حەسەن بە
ستایلی (سترینگ) درووست دەکات، کە پێهاتەی سەرەکی بزمار و پەت و تەختەیە.
ئاکار ئەحمەد، هونەرمەند بە "زەمەن" ی
راگەیاند "لە ڕۆژی لە دایکبوونەکەیدا تابلۆیەکم پێشکەشی هونەرمەندی بواری
کۆمیدیا ماهیر حەسەن کردووە، بڕیاریشمداوە هەر کەسێک لەهەر بوارێک‌دا خزمەتی کوردی
کردبێت بە پێی دەرفەتی خۆم بەسەری کەمەوە".
وتیشی "تابلۆکەی ماهیر حەسەن بە هەفتەیەک تەواوبووە
و تابلۆکە دوو رەهەندییە بەوەی بەشێکی ئاماژە بۆ گەنجێتی ئەو هونەرمەندە دەکات و
بەشێکی دیکەی ئاماژە بە ئیستای دەکات کە وەک دەردەکەوێت تەمەنی هەڵکشاوە".
ئاکار ئەحمەد، خۆی بەشی ژمێریاری خوێندووە و وەک حەزێکی
بۆ ئەم کارە هونەرییە دەستی بە تابلۆکیشان بەم شێوەیە کردووە، دەشلێت دوو ساڵ پێش
ئێستا لە گەلەری ئەمنە سورەکە پێشەنگەیەکی سێ ڕۆژی بۆ تابلۆکانی لە هەمان ستایل
کردووەتەوە.

هونه‌رمه‌ند ماهیر حه‌سه‌ن، له سێ ده‌یه‌ی رابردوودا به نواندنه كۆمیدیه‌كانی زه‌رده‌خه‌نه‌ی خستوه‌ته سه‌ر لێوی سه‌دان هه‌زار كه‌س و ره‌خنه و سه‌رنجی له‌سه‌ر چه‌ندین دیارده‌ی ناشایسته و نه‌شیاو له كۆمه‌ڵگادا گرتوه، له‌چه‌ند ساڵی رابردوودا له زنجیره‌ی ته‌له‌فیزیۆنی (ماڵه‌كه‌ی مه‌عروف)دا له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ند ئه‌حمه‌د جۆڵا، له ده‌رهێنانی كۆچكردوو ره‌حیمی زه‌بیحی، بینه‌رێكی زۆری هه‌بوو. ئه‌مه‌ش به‌شێكه له‌و درامایه...