ڤیدیۆ... پوتین و ئەسەد بەپێکەنینەوە چی لەبارەی ترەمپەوە دەڵێن؟
03:18 - 13/01/2020
"زەمەن"
لە کاتی سەردانکردنی ڤیلادمێر پوتین، سەرۆکی ڕوسیا بۆ دیمەشق و سەردانی
کلێسایەکی مەسحییەکان، پوتین و بەشار ئەسەد، سەرۆکی حکومەتی سوریا باسی ترەمپ
دەکەن و بە پێکەنیەوە ئەسەد دەڵێت ئامادەیە بانگێشتی بکات.
لە پارچە ڤیدیۆییەکەدا دەردەکەوێت کە پوتین دەڵێت "ئەگەر ترەمپ بەم
رێگایەدا بێت، هەموو شتێک ئاسایی دەبێتەوە"، لە وەلامدا بەشار ئەسەد دەڵێت
" بابێت بانگهێشتی بکەن".
لە وەڵامدا پوتین بە پێکەنینەوە بە بەشار ئەسە دەڵێت "پێی دەڵێم
بێیت"، گفتوگۆکەی پوتین و ئەسەد لەبارەی ترەمپەوە هاوڕێیانەیە و ئەسەدیش هیچ
کاردانەوەیەکی توند نیشان نادات.