2634 کوردستان

ڕێزبەندی زانکۆکانی هەرێمی کوردستان ڕاگەیەندرا

11:44 - 09/01/2020

"زەمەن"

وەزارەتی خوێندنی باڵا ریزبەندیی نیشتمانیی زانکۆکانی کوردستانی دیاریکرد کە بەسەرسێ گرووپدا دابەشکراون.

ئارام محەمەد وەزیری خوێندنی باڵا و تووێژینەوەی زانستی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند ریزبەندییەکە پشتی بەستووە بە توێژینەوەی زانستی، ستافی ئەکادیمی، پەیوەندی زانکۆکان لەگەڵ کۆمەڵگە، چالاکی کولتووری و نێودەوڵەتی و گەیشتن بە سەرچاوە زانستییەکان. کە پشکی زۆرینە بەر توێژینەوەی زانستی دەدرێت بەتایبەتی ئەوانەی لە گۆڤارە کاریگەرەکاندا بڵاودەکرێنەوە. 

ڕوونیشیکردەوە لە پێنج ساڵی رابردوو دیاریکردنی ریزبەندیی نیشتمانیی زانکۆکانی هەرێمی کوردستان وەرچەرخانی لە ئاستی زانکۆکان کردووە. زانکۆکانی کوردستان لە ریزبەندی نێودەوڵەتیی زانکۆکاندا گۆڕانکاری بەسەرداهاتووە و بەشێک لە زانکۆکانی هەرێمی کوردستان لە ریزبەندی چوار هەزارەکاندان لەکاتێکدا پێشتر لە ریزبەندی 16 هەزار و 15 هەزاردابوون لەسەر ئاستی جیهان. 

ریزبەندیی زانکۆ حکومییەکان بەمشێوەیە

گرووپی بی

- زانکۆی سەلاحەددین

- زانکۆی سۆران

- زانکۆی سلێمانی

- زانکۆی کوردستان هەولێر

- زانکۆی دهۆک 

- زانکۆی کۆیە 

- زانکۆی هەولێری پزیشکی 

گرووپی سی

-  زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی

- زانکۆی چەرمۆ

- زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر 

- زانکۆی راپەڕین 

- زانکۆی پۆلیتەکنیکی دهۆک

- زانکۆی گەرمیان 

- زانکۆی زاخۆ

گرووپی دی

زانکۆی هەڵەبجە


زانکۆ تایبەتەکان: 

گرووپی بی

- زانکۆی ئەمریکی لە عێراق - سلێمانی 

- زانکۆی تیشکی نێودەوڵەتی

- زانکۆی جیهان هەولێر

- زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی

- زانکۆی کۆمار بۆ زانست تەکنۆلۆجیا

- زانکۆی نەورۆز

گرووپی سی

- زانکۆی جیهان سلێمانی

- زانکۆی جیهان دهۆک 

- زانکۆی لوبنانی فەرەنسی 

- زانکۆی نۆڵیج 

گرووپی دی

- زانکۆی کاسۆلیک

- زانکۆی ئەربیلی نێودەوڵەتی 

- زانکۆی بەیان

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن