ئەکتەرانی درامای گەردەلوول دوای زیاتر لە 10ساڵ ببینە
05:05 - 01/12/2019
"زەمەن"
دوای زیاتر لە 10 ساڵ لە بەرهەمهێنانی بەشی یەکەمی درامای گەردەلول، بەشێک لە ئەکتەرەکانی دراماکە بە شێوەی جیاواز لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دەبینرێن و هەوادارانیان دەڵێن گۆڕاون.
درامای گەردەلول یەکێک بوو لە دراما پڕبینەرەکانی هەرێمی کوردستان و لەلایەن هونەرمەند جەلیل زەنگەنەوە کاری دەرهێنانی بۆ کراوە و سێ بەشی لێ بەرهەم هاتووە.
لە دواین لێدوانیدا هونەرمەند، جەلیل زەنگەنە ئاشکرایکرد کە سیناریۆی بەشی چوارەم و پێنجەمی دراماکەی تەواوکردووە و سەرقاڵی نوسینی بەشی شەشەمی دراماکەیە، بەڵام بە هۆی نەبوونی بودجەی پێویستەوە تا ئێستا کارکردن لە دراماکەدا دەستیپێنەکردووەتەوە.
ئەکتەرانی بەشداری دراماکە بەشێکیان لەو ڕێگەوە بەناوبانگبوون و هەوادارانیان هەمیشە دەیانەوێت بزانن چییان لێ بەسەر هاتووە، زەمەن وێنەی پاش زیاتر لە 10 ساڵی بەشێک لەو هونەرمەندانە بڵاودەکاتەوە.
ئەمەش بەشێک لەو ئەکتەرانەیە پاش زیاتر لە 10 ساڵ ..

