439 وەرزش

ئەتلەتیكۆ و بەرشەلۆنە یاری لوتكە ئەنجام دەدەن

09:54 - 01/12/2019

"زەمەن"
ئەمشەو یانەی تلەتیكۆ مەدرید بەسەركردایەتی سیمۆنی راهێنەر، میوانداری یانەی بەرشەلۆنە دەكات.


یارییەكە كاتژمێر 11 یەكاتی كوردستان بەڕێوەدەچێت، لەئێستادا یانەی بەرشەلۆنە لە پلەی دووەمی ریزبەندیدایە و یانەی ئەتلەتیكۆ مەدریدیش لە پلەی پێنجەمی ریزبەندیدایە.

شەوی رابردوو یانەی ریاڵ مەدرید لەدەرەوەی یاریگای خۆی دوو گۆڵ بەرامبەر گۆڵێك لە یانەی ئەلاڤێسی بردەوە، ئەوەش فشارەكانی بۆسەر یانەی بەرشلۆنە زیادكردوە كە بە یەكسانبون یان دۆڕان یەكەمی ریزبەندی لەدەست دەدات.

یارییەكە بۆ ئەنتۆنیۆ گریزمان تایبەت مەندی خۆی هەیە، كە یەكەم یارییە بەرامبەر یانەكەی پێشوی یاریدەكات.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن