خولە گەورەكانی ئەوروپا دەستپێدەكەنەوە و لە ئەڵمانیا كلاسیكۆ بەڕێوەدەچێت
02:25 - 09/11/2019
خولە بەهێزەكانی ئەوروپا دەستیانپێكردەوە و ئەمشەو لە بەهێزترین یاریدا و لە كلاسیكۆی ئەڵمانیادا یانەی بایرن میونخ و بروسیا دۆرتمۆند رووبەرووی یەكتر دەبنەوە.
پێش یاری كلاسیكۆی ئەڵمانیا، بروسیا دۆرتۆمەند بە 19 خاڵ لە پلەی سێیەمی ریزبەندیدایە و بە بردنەوە لە بایرن میونخ دەچێتە پلەی یەكەمی ریزبەندی بە 22 خاڵ، هەرچی یانەی بایرن میونخیشە خاوەنی 18 خاڵە و بەدۆخێكی سەختدا تێپەڕ دەبێت دوای دورخستنەوەی راهێنەرەكەی، بۆیە زۆر پێویستی بە بردنەوەیە لەم یارییەدا بۆ مانەوە لە پێشەوەی ریزبەندییەكەدا بەتایبەت كە لەیاریگای خۆیدا یاری دەكات.
گرنگترین یارییەكانی تریش بەمشێوەیەیە:
ئیسپانیا:
ئیبار – ریاڵ مەدرید 20:30
بەرشەلەۆنە – سەلتافیگۆ 23:00
ئینگلتەرا:
چێڵسی – كریستاڵ پاڵاس 15:30
تۆتنهام – شیفێلد یونایتد 18:00
لیستەر ستی – ئارسناڵ 20:30
ئیتاڵیا:
ئینتەر میلان – هیلاس ڤیرۆنا 20:00
ناپۆلی – جەنەوا 22:45
ئەڵمانیا:
بایرن میونخ – بروسیا دۆرتمۆند 20:30
هێرتا بەرلین – لایپیزیگ 17:30
شالگە – فورتونا دوسلدۆروف 17:30
فەڕەنسا:
ستاد بریست – باریس سێنجێرمان
مۆناكۆ - جیگۆن