فەڕەنسییەکان داواى هەڵوەشاندنەوەى یارییەکى توپى پێى وڵاتەکەیان لەگەڵ تورکیا دەکەن
03:43 - 14/10/2019
"زەمەن"
فەڕەنسییەکان داوا دەکەن یاریی ئەمشەوی هەڵبژاردەکەیان لە
پاڵاوتنەکانی یۆرۆی 2020 بەرامبەر تورکیا هەڵبوەشێنرێتەوە، ئامادەنین پێشوازییان
لێبکەن و دەڵێن پێشوازیی لە کەسانێک ناکەین کە هاوپەیمانەکانمان لەناو ببەن.
فەڕەنسییەکان لە تۆڕى کۆمەڵایەتى تویتەر، بە هاشتاگی #AnnulationMatchFranceTurquie دەستیان بە هەڵمەتێک کردووە و
داوا دەکەن یاریی ئەمشەوی هەڵبژاردەى وڵاتەکەیان بەرامبەر هەڵبژاردەى تورکیا
نەکرێت، کە بڕیارە ئەمشە و کاتژمێر 09:45 یارییەکەى لە پاریش ئەنجامبدرێت لە میانى یارییەکانى
پاڵاوتنەکانی یۆرۆی 2020 .
لاى خۆشییەوە، جان کریستۆف
لاگارد، کە کەسێکى سیاسى بەناوبانگی فڕەنسییە لە تویتەر داوایکردووە یارییەکەی
ئەمشەوی فەڕەنسا و تورکیا هەڵبوەشێنرێتەوە.
ئەو هەڵمەتەى فەڕەنسییەکان دوای ئەو سڵاوە سەربازییەی یاریزانانی تورکیا هات کە دوای بردنەوەیان لە ئەلبانیا ئاڕاستەی سوپای وڵاتەکەیان کرد.