پیاوێک دەستدرێژی سێکسى دەکاتە سەر 93 ژن
02:28 - 09/10/2019
"زەمەن"
پیاوێكی ئه‌مه‌ریكی بەساڵاچوو، دوای ئەنجامدانی زیاتر له 90 تاوانی جۆراوجۆر
كه زۆرینه‌یان دەستدرێژکردنە سەر كچان بوە، لەلایەن دادگاوە بڕیاری زیندانی
هەتاهەتایی بەسەردا سەپێنرا.
ساموێل لیتكی ته‌مه‌ن 79 ساڵ، لە ویلایەتی تەکساس، له ته‌مه‌نی
35 ساڵییه‌وه ده‌ستی كردووه به ئەنجامدانی چەندین جۆری تاوانی قێزه‌ون کە له
ساڵی 2014ه‌وه تاوانه‌كانی ئاشكرا بوون و گیراوە، تا ئێستاش دادگاییكردنی به‌رده‌وامی
هه‌بووە و لەدواییدا لەلایەن دادوه‌رەوە بڕیاری زیندانی
هەتاهەتایی بەسەردا سەپێنرا.
ساموێڵ نایشارێتەوە كه کاتێک کچەکان له دیسكۆ و باڕه‌كان سه‌رخۆش بوون و
ئاگایان له‌خۆیان نه‌ماوه و دەسدرێژی کردۆتە سەریان و دواتر لەناوی بردوون، هەروەها
ئەوانەی كه ئاڵووده‌ی هۆشبه‌ره‌كان بوون، به هه‌مانشێوه بوونه‌ته قوربانی ده‌ستی
ئه‌و تاوانباره.
ساموێل به گوێره‌ی دانپێدانانه‌كانی خۆی 93 تاوانی جۆراوجۆری ئەنجامداوە، وەک
لاقه‌كردنی كچان، لەدواییشدا سێ كچیشی كوشتووه و ته‌رمه‌كانی به‌جێهێشتوون، ئه‌وانه‌ی
تریش به‌بێ ویستی خۆیان و بە زەبر ده‌ستدرێژی كردووه‌ته سه‌ریان و پاشان جێی
هێشتوون، بێ ئه‌وه‌ی هیچ شوێنه‌وارێك له دوای خۆی جێ بهێلێت.
به گوێره‌ی ڕاگه‌یه‌نراوێكی پۆلیسی فیدرالی ئه‌مه‌ریكا "FBI"، ساموێل لەکاتی لێکۆڵینەوەدا روونیکرۆدتەوە
کە له ماوەی ساڵانی 1970 تا 2005 تاوانەکانی ئەنجامداوەو و دانی بەوەدا ناوە کە 50
كه‌سی کوشتوە .
.