هەواڵ

هونەرمەندێکی بەناوبانگی میسر کۆچی دوایی کرد

06:22 - 08/10/2019 5420 جار خوێندراوەتەوە

"زەمەن"
سەندیکای هونەرمەندانی میسر مردنی هونەرمەندی دیاری میسری، تەلعەت زەکەریای ڕاگەیاند کە بە "طباخ الريس". بەناوبانگە.

عەزوز عادل ئەندامی سەندیکای هونەرمەندانی بواری نواندن لە میسر ڕایگەیاند " تەلعەت زەکەریا بە داخەوە کۆچی دوایی کرد کە یەکێک بوو لە رەمزەکانی هونەری میسری".

ئەو هونەرمەندە لە ساڵی ١٩٦٠ لە ئەسکەندەریە لەدایک بووە. و لە ساڵی ٢٠٠٧ەوە توشی هەوکردنی مۆخ بووە و لە غەیبوبەدا بووە.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن