تكایه ئه‌و ههراجكردن و مهزادكردنهى ژنان و ئافره‌تان رابگرن
2/15/2025 4:06:00 PM
هه‌ڵگورد جه‌لال
ساڵانه و له‌رۆژى ڤالانتایندا، به‌شێكى زۆرى دوكانى گوڵ فرۆشان و په‌یج
و ته‌نانه‌ت كه‌ناڵه (خۆ پێ گرنگه‌كان) هه‌موو فۆكسێكیان له‌سه‌ر ئه‌و ههراجكردن
و مهزادهیه كه هه‌ندێك كوڕه به‌رپرسى ئه‌م وڵاته به‌پاره‌ى گشتى، ئۆتۆمبیلى
گران به‌هاو پاره‌ى زۆر ده‌كه‌نه دیارى بۆ عه‌شیقه‌كانیان، ئیتر ئه‌مه بۆته مۆد،
تایتڵى په‌یج و میدیاكان ئه‌وه‌یه ( فڵاو ئۆتۆمبیل، ئه‌وه‌نده هه‌زار دۆلار، ئه‌وه‌نده
ملیۆن دۆلار) له‌لایه‌ن ئه‌م سوراچاكهوه كراوه‌ته دیارى مه‌عشوقه‌كه‌ى، به‌شێكى
زۆرى ئه‌و قسانه‌ى ماركیتینگ و ریكلامى هه‌ندێك له‌و فرۆشیارانهیه بۆ بازاڕسازى
خۆیان.
هه‌روه‌ك درێّژكراوهى ئه‌و كلتورى به‌كاڵاكردنى ژنان و ئافره‌تانه، كه
كچه مۆدیڵ و به‌ناو شاجوان و نمایشكاره‌كان هێنایانه كوردستان. هه‌ر چۆنێك بێت،
ئه‌و جۆره لهههراجكردنى هه‌ست و سۆزى كچان و ژنان و ئافره‌تانى ئه‌م وڵاته، مایه‌ى
بێرێزیكردنه، نه‌ده‌بوایه وا به‌ئاسانى به‌سه‌ر (عه‌مالیقه‌كان)ى میدیادا تێبپه‌ڕێت
و مایكیان بۆ رابگرن و بیكه‌نه مانشێت.
داخى گرانم هه‌ندێك چالاكوانى ئه‌و ده‌یان
رێكخراوه‌ى ژنان و ئافره‌تان و خوشكان و خانمان و كچان و هتدیش لایكیان بۆكردووه، وه‌لێ، له‌م فه‌وزاو بێ سهروبهرهییهى ئێستاى
به‌ناو میدیاى كوردیدا هه‌موو شتێك ئاساییه گوڵم.