شەھادەی سەرۆک گرنگ نیە
5/9/2019 12:17:00 PM
دڵشاد حسێن
ئەوەی ئەمڕۆ تیشکی خراوتە سەر لەسەر یاسای کاراکردنەوەی دامەزراوەی سەرۆکی ھەرێم بابەتی شەھادەیە، بێگومان ئەم بڕگەیە ھیچ گرنگی نیە، ئەوەی گرنگە دەسەڵاتەکانی سەرۆک و لێپرسینەوەی پەرلەمانیە کە جگە لە مانەوەی ئەو دامەزراوەیە وەک خۆی بە دەسەڵاتیەکانیەوە و زیادکردنی دەسەڵاتەکانی بەسەر دامەزراوەی پەرلەمانیشدا، کە کراوەتە مەرجەعی نوێنەرایەتی ھەرێم لە ئاستی دەرەوە و ئاستی عێراقدا. کەچی بە دروشمێکی پۆپۆلیستیانە باسی لوتکەی کێشە ناکرێت و باسێکی شکڵی وەک شەھادە برەوی پێدەدرێت.
لە وڵاتی دیموکراتی و پێشکەوتودا ھیچ مەرجێکی شەھادە چی بۆ پۆستی سیاسی یان نوێنەرایەتی نیە، لە وڵاتی دواکەوتوو لە بەرئەوەی ناتوانێت حوکمڕانیەکی باش بکات و ھەست بە کەمکردن وای کردوە زۆر جارە شەھادە دەکرێتە پێوەر، لە کاتێکدا بەدەستھێنانی شەھادە بۆ ئەوە نیە پۆستی سیاسی یان پەرلەمانی پێ وەربگریت، چونکە بە پێی مەبدەئی ئەوەی کە ئەتوانم دەنگ بدەم بە بێ مەرج، ھەمان مافم ھەیە خۆم بپاڵێوم. بەڵام ئەوەی لە وڵاتی پێشکەوتوو خوێندنی ئیلزامی کە ئەکاتە تەواوکردنی پۆلی ٩، بۆ ھەموە کار و شتێک بەرکارە، بۆیە لە ھیچ مەرجێکی یاسای وڵاتانی ئەوروپی چی بۆ پەرلەمان یان وەزیر یان سەرۆک مەرجی شەھادەی تێدا نیە، ئەم بدعەی شەھادە تەنھا وڵاتانی دواکەوتوو بەکاری دێنن.. بۆیە خوێندەواری بە شەھادە نیە، خوێندەواری ئەوەیە ئەقڵێکی خوێندەوارت ھەبێت، شەھادە گرنگە بۆ پیشەکەت بۆ دامەزراوەکانی حکومەت و کەرتی تایبەت، بەڵام مافی ھەموو کەسێکە کە خوێندنی ئیلزامی تەواو کردبێت بۆ ھەر پۆستێکی سیادی سیاسی یان نوێنەراتی خۆی بپاڵێوێت.
ئەوەی گرنگە لەم یاسایە جەوھەری یاساکەیە کە لە کارخستن و کاراکردنەوەشی بۆ خزمەتی ئەجندایەکە کە پارتی دەیەوێت، ئەگینا لابردنی تیشک لەسەر جەوھەری یاساکە بۆ مەسەلەیەکی شکڵی جگە لە خیتابێکی پۆپۆلیستی و بۆ بە لارێبردنی ئەسڵی کێشەکەیە