52وتار

دیاردەی کوڕوزانەوە

5/14/2024 11:48:00 AM
دڵشاد حسێن

لە دوای کۆتایی جەنگی دووهەمی جیهانی کە دۆڕاوی سەرەکی ئەڵمانیا بوو، ڕۆژێک ئەڵمانەکان لە ڕیزی سواربونی شەمەندەفەردا پیاوێک نۆرەبڕی کرد، ژنێک ڕێگری لێکرد و پێی ووت ئەوە بۆ نۆرەبڕ ئەکەیت! ڕاستە ئێمە جەنگمان دۆڕاندوە، بەڵام هێشتا ئەخلاقمان نەدۆڕاندوە.
لە میدیا و سۆسیالمیدیای کوردی هەر ڕۆژەوە دیمەنێکی کوڕوزانەوەی کەسێک یان خێزانێک پیشان ئەدرێت، تا کار گەشتە ئەوەی لە کەناڵێکەوە و کچێک لە بەردەم سەرەکوەزیرانی عێراقدا ئەکوڕازیەوە بۆ باوکی کە موچەکەی
نەهاتوە.
لە ناوەڕاستی نەوەدەکان کاتێک ئابلوقەی ئابوری لە سەر عێراق و عیراقیش لە سەر کوردستان بوو، دۆخی خەڵک زۆر خراپ بوو، خەڵک هەرچی کەرەستەی ماڵی ئەفرۆشت بۆ ئەوەی بیداتە خۆراک بۆ خێزانەکەی، مامۆستایەکی پێشوی بەڕێزم هەبوو، بینیم لە سەر دوکان دانیشتوە و گوڵەبەڕۆژە ئەفرۆشێت، چونکە ئەو کاتە موچە یان نەبوو یان زۆر کەمبوو، من تۆزێک پارەم پێ بوو، چوم وتم مامۆستا زەرفێک گوڵەبەڕۆژەم بدەرێ، بیرم نایە بە چەند بوو، بەڵام من لە خۆشەویستی و بەزەیی بۆ ئەو مامۆستایەم دوو ئەوەندە پارەم دانا، بانگی کردم ووتی کوڕم پارەکە نیوەی زیادە، ووتم قەینا مامۆستا با نیوەکەی تری بۆ تۆ بێت، ووتی کوڕم من لەم دوکانە شت ئەفرۆشم خۆ سواڵ ناکەم، من زۆر تەریقبومەوە لە بەردەم ئەخلاق و شەهامەتی ئەودا.
هەندێک کەسیش بە ناوی ئاین و خێرخوازیەوە هەر ڕۆژەوە کەرامەتی خێزانێک یان کەسيک ئەشکێنن.
دیاردەی کوڕوزانەوە دیاردەیەکە هی ئەو نەتەوە برسی و ڕیایکەرانەیە کە لە ئەفریقا باوە و دیاردەیە، تەنانەت پەلی کێشاوە بۆ باکوری ئەفریقاش، هۆکارە سەرەکیەکەشی برسێتیە، ڕاستە برسێتی هۆکارێکی ترسناکە بۆ ئەوەی نەوەیەک لە ڕیایکار و کوڕوزاو دروست بکات، بەڵام نە دۆخی عێراقی ئێستا و نە کوردستان هی ئەوە نیە دیاردەی کوڕوزانەوە ببێتە باو، کوردستان و عێراق بە هۆی بوونی داهاتێکی زۆر و دابەشکردنێکی نایەکسانی، هۆکارە بۆ ئەوەی بە سەری بەرزەوە داوای ماف و یەکسانی بکەیت، نەک لە بەردەم دەسەڵاتداراندا بکوڕوزێتەوە، کوروزانەوە جگە لە بەدەستهێنای نانێکی زەلیلی ، ئەخلاق و سەربەرزیت بۆ ناهێنێت، بۆیە ئەبێت بڵێین ڕاستە لە هەندێک ڕوەوە دۆڕاوین، بەڵام خۆ ئەخلاقمان نەدۆڕاندوە.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن