هینری کیسینجەر و سەد ساڵ تەمەن لە پەیوەندیی دیپلۆماتی و سیاسەتی نێودەوڵەتیی 
        
            
            
             11/30/2023 12:26:00 PM
         
            
            
            
            د.ساماڵ مانیی
            
            
            
              
           
        هینری کیسینجەر سەد ساڵ ژیا، ئەو پیاوە سیاسیکار
و دیپلۆماتەی کاریگەریی نەک تەنها لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاستدا هەبوو بەڵکوو کاریگەرییەکانی
لە شەری ڤیتنام و  چین و جەنگی سارد دیارتر
بوو.
ئەم بەرەبەیانە هەواڵی مردنی لە تەمەنی سەد ساڵیدا
لە 'بی بی سی' بڵاوکرایەوە، هەواڵەکەی گەڕاندمیەوە بۆ سەردەمی سیاسەتکردنم لە کۆتایی
حەفتاکان و دەیەی هەشتاکاندا و ئەویش وا بووە بە مێژوویەکی دوور. .
کتێبەکانی لە بواری سیاسەتدا بە خێرایی وەردەگێڕرانە
سەر زمانی عەرەبی و فارسی لە ناو زمانەکانیتردا لەبەر  کەسایەتی و کاریگەرییەکانی کیسینجەر خۆی لە  سیاسەت و شەر و پەیوەندییە نیودەوڵەتیەکان و ئیشە
دیپلۆماتیەکانی لەو وڵاتانەی کتێبەکانی وەردەگێررانە سەر زمانەکانیان. 
 من تەنها بە عەرەبی خوێندومەتەوە.  
( بە زمانی کوردی لە حەفتاکان و هەشتاکاندا
کێیبەکانیم نەدیبوو، نازانم وەرگێڕابوون یان نا.) 
ئەو لە ساڵی لەدایکبوونی مندا یەکەم کتێبی کاریگەری
نووسیوە و پێوەی ناسراوە لە زۆر وڵاتانی جیهاندا ،زۆر کتێبیتری نووسیوە لە بواری سیاسەت  و دیپلۆماسیەت و پەیوەندیەکانی نێوان وڵاتە زلهێزەکان. 
 لە دەیەی حەفتاکاندا کیسینجەر پەیوەندییە دیپلۆماسیەکانی ئەمەریکای بۆ
سەرۆکی ئەمەریکا بەڕێوەدەبرد .
 لە کۆتایی حەفتاکان و هەشتاکاندا  لای ئێمەی کورد زیاتر ناسرا، زیاتر لەبەر ئەوەی ئەو ئاگربەستی کرد لە شەڕی
ئیسرائیل و عەرەب دا. ئەو کاتی گرنگ بوو لای منیش خوێندنەوەی کتێبەکانی کیسینجەر  و ڕا و بۆچوونەکانی  لە  مێژووی-
بواری پەیوەندییە نێودەوڵەتیەکان و بواری دیپلۆماسیدا.
کیسینجەر کارەکانی و ڕاکانی تێکەڵەیەک بوو لە
خراپ و باش، و هەردەبێت ڕاکانیشمان لەسەری بە هەمانجۆر بێت، ئاوی ئەکرد بە هەندێک
شەڕدا -وەک شەری ئیسرایل و عەرەب، ڤیتنام، شەڕی ساردی سۆڤیەت و ئەمەریکا.  گڕی لە هەندێکی بەردەدا-وەک کۆمبۆدیا، چیلی، ئەرجەنتینا،
ڕاکانی لەسەر  بەکارهێنانی بۆمبی ئەتۆمی و
کۆمەڵێک پرسیتر کە قابیلی لێکدانەوەی دژ بەیەکە، هتد.
لەگەڵ ئەمانەشدا، نووسینەکانی لە حەفتاکان و هەشتاکاندا  چاوی کردینەوە بەسەر خەزێنەیەک لە ووردەکاریی و
نهێنیەکان سەبارەت بە 'پەیوەندییە نێودەوڵەتیەکان' و ' کاری دیپلۆماتیکی' ناو وڵاتە
زلهێزەکان؛ منیش یەکێک بووم لە خوێنەرانی ئەوکاتی- بەڵام ئەمە بە مشتێک خوێ وە ئەڵێم،
واتا زۆر لە ڕاکانی پەسەند نیە لام.