تازە ئەمەریکا هاتۆتە گۆ؟ 
        
            
            
             3/25/2023 6:54:00 PM
         
            
            
            
            د.ساماڵ مانیی
            
            
            
              
           
        
تازە
ئەمەریکا دەڵێت: پۆستەکانی زانکۆکان بە سەرۆکی زانکۆکان  و سەرۆک سکۆلەکان و سەرۆکی بەشەکان و
سەنتەرەکان و کۆلیجەکانەوە بەدەست ئەندامانی حیزبەکان و 'فووتمان'و فووتوەمەن'ی
حیزبەکانەوەیە لە کوردستان؟!
لەمێژە  هاوارمە و دەڵێم و نووسیومە و سکاڵام ناردووە
بۆ هەموو کەس و لایەنە پەیوەندیدارەکانی کوردستان، هەموو توانایەکی منیان فەوتان
وەکوئەوەی من کورد نەبم یان ژن نەبم، مافی کورد لە نیشتەجێبوونەوە و ئیشکردنی لە
وڵاتی خۆیدا منی نەدەگرتەوە، یەکسانی جێندەریی لای ئەوان منی نەدەگرتەوە.
 ئەوانیان بەبەرچاومانەوە دەهێنایەوە بۆ کوردستان، یان
هەر لە کوردستانەوە زەقیان دەکردنەوە بە هەموو پشتگیری مادی و مەعنەویی و
خەڵاتباران کردنیان، ئەوانیش لێمان دەبوونە پاسەوانی بەر دەرگا و هەتا بڵێێ بە
تەماع و بێ ویژدان و دڵڕەق بەرامبەر هەرکەسێک کەمێک توانا و ئاستی بەرزی هەبوایە،
یان هەر لەبەر ئەوەی ئەندامی حیزبەکەی خۆیان و ئەو حیزبانەی لەگەڵیان ڕێکدەکەوتن
نەبووینایە.
زۆر بێ ویژدانانە،  ژن وپیاوی حیزبییان دەهێنایەوە لەسەر سینی زێڕ
ڕایاندەگرتن بە باشترین موچەوە و باشترین پێگە، باشترین پۆستی زانکۆییان پێ
دەبەخشین و هێشتا کەمبوو بەلایانەوە، ئەگەر ئەرکی وەزیفی خۆیان بە جێ بهێنایە
پێیان دەوتن "ئەکتیڤ" و "داهێنەر"، پەیتا پەیتا خەڵاتبارانیان
دەکردن، ئەگەر هەڵەشیان بکردایە هەر لە قازانجیان بوو.
 بەرامبەر بە ئێمەش، هەرچیەکم بۆ کورد کردبوو هیچ
بەهایەکیان بۆ دانەدەنا ئەو ژن و پیاوە حیزبیانەی سەر سینیە زێڕینەکانی کوردستان،
نە هیچ پرنسیپێکی ئەکادیمییان بەکاردەهێنا بۆ دۆستایەتی و یاریدەمان و نە هیچ
هەڵوێستێکی یەکسانی جێندەرییان هەبوو لە دەزگاکانیانەوە بەرامبەرمان.
 لە زانکۆ بە زۆر ئیستیقالەیان پێکردم زۆر بە
نایاسایی، یەک ژن و یەک پیاوی ئەکادیمی لە ٣٥ زانکۆی کوردستان دا و لە ٣٥ ڕێکخراوی
"مەدەنی" ناحکوومی، کە زۆربەیان ڕەخنەگری  جێندەریی و حکومەت بوون،  نەماندین هەڵوێستێکیان هەبێت بەرامبەر
بەوە.  من ژن نەبووم، ئەکادیمیست نەبووم تا
بەلایانەوە پرسی ژن بێت و پرسی ئازادی ئەکادیمی بێت. 
دوای ئەوەش، بە دەیان ساڵ
تەنانەت مافی خانەنشینی و  مافی ئەرز
وەرگرتنیان لێ زەوتکردم وەک پێشمەرگەیەکی دێرین، یەک کەس نوتقی نەدا  لەو هەموو هەزارە پێشمەرگە وحیزبیانە، جگە لە
چوونە حەج و عەمرە بۆ سپیکردنەوەی تاوانەکانیان و هۆنینەوەی درۆکردن بۆ داپۆشینی
ئەو هەموو غەدرانە.
سەیرە بەلامەوە هێندە خۆڕاگر
بووم لە ژێر ئەو هەمووئەشکەنجەیەدا و توانیم هەر بەردەوام بم سەرەڕای ئەو هەمووەی
کران بەرامبەرم، کەهەتا ئێستا بەئازارن لە هەر هەناسەیەکمدا.
 کە من بۆم دەنووسین ئەی بۆ بەرامبەر بە من وا
میهرەبان نین؟ فەرقی من و فڵان چیە؟ فەرقی من و فیسار چیە؟  ئەگەر بە زیادەوە نەمبێت!
سکاڵاکانمیان نە لە وەزارەتی
خوێندنی باڵا پەسەند کرد، نە لە ئەنجوومەنی وەزیران، بە تایبەتی لەوێ بەهەندیان
نەگرتبوو بە نامەیەک وەڵامم بدەنەوە، بە خەڵکیتریان ووتبوو:  نە داواکاری خانەنشینیەکەی و نە داوای ئەرز
وەرگرتنی و نە سکاڵاکانی "هیچ بنەمایەکیان نیە". 
بڕوخێ ئەمریکا، پاش
ئازاردانمان و ئەشکەنجەدانمان و لەناوبردنی ژیانمان و تواناکانمان ، تازە بە تازە
دێنە گۆ.