161وتار

گرنگی ڕۆژنامەگەری

4/24/2023 9:46:00 PM
کەمال عەبدوڵا گەورە


سڵاو لە گیانی بەرزەفڕی مامۆستای گەورەی مێژوومان ومێژووی شارستانییەتی وپێشکەوتن وگۆڕانکاری ڕۆژنامەگەری وڕۆژنامەنوسی کوردی و جیهانی میر میقدادبەگی کوڕی میرمەدحەت بەگی بنەماڵەی گەورەوخانەدانی بەدرخان.

ئەو کەسە مەزنەی کە سەدەو چارەگێک لەمەوبەر واتا سەت و بیست و پێنج ساڵ لەمەوبەر یەکەمین کاری گەورەی کردو یەکەمین هەنگاوی بوێرانەی ناو یەکەمین ڕۆژنامەی کوردی دەرکرد لە قاهیرەی پایتەختی میسرو پایتەختی هەموو شارستاننییەتی دونیا.

دەمەوێت  بڵێم: دەکرێ ئێمە لەساڵڕۆژی ڕۆژنامەگەری کوردی دا بپرسین وبڵێین ئایا لەم هەموو زەمەنە دوورودرێژەدا کاری ڕۆژنامەگەری وڕۆژنامەنوسانی ئێمە توانیوییانە چی لەچی بگۆڕن وچ دارێکیان خستۆتە سەرکام بەردی ژیانمان؟.

ئایا ڕۆژنامەگەری کوردی هیچ کاریگەرییەکی ئیجابی وپۆزەتیڤی بۆسەربواری پەروەردەمان وسێکتەروسەنتەرەکان ودام ودەزگاکانی ئەوبوارەهەبووەوتوانیوییەتی بچوکترین گۆڕانکاری سادە لەم بوارولایەنەدابکات؟! توانیویەتی کاریگەری لەسەر تێگەیشتنی دینیمان هەبێ؟ تائێستا ڕۆژێک لەڕۆژان هەبووە،کاری ڕۆژنامەگەری لەوڵاتی ئێمەولەهەرچوارپارچەی کوردستان ،جوڵەی شەقام بگۆڕێ؟! ڕۆژنامەنوسێکی کورد توانیوییەتی کاریگەری بکاتە سەرئەدای کارەکانی حکومەت ودەسەڵاتداران؟.

 فەرەحی دیبا ژنی سێیەمی موحەمەد ڕەزاشای ئێران لەکتێبی بیرەوەرییەکانی (نهێنییەکانی شاوفەرەح)دا دەڵێ: ڕۆژێک یەکێک لەڕۆژنامەکانی تاران لەسەردەمی دەسەڵاتی بنەماڵەی پاشایەتی دا نوسی بووی خومەینی پیاوێکی هیندییەو ئێرانی نییە، تەنها نوسینی ئەوڕستەیە هەمووتاران وسەرانسەری ئێرانی هەژاندو خۆپیشاندانی گەورە دەستی پێکردکەتەختی پاشایەتی بنەماڵەی پەهلەوی لەرزاندو لەرزۆکی کرد وئەوەبوو لەکۆتایش دایەکجاری کۆتایی پێهات!!.

 لەنەوەتەکانی سەدەی ڕابردوو یەکێک لە سیاسییەکانی ئینگلیز وتبووی: ڕۆژنامە کوردییەکان لەگەڵ نەشرەی سەردیوارەکانی قوتابخانە سەرەتایی و بنەڕەتییەکانی وڵاتی ئێمه کە منداڵان و هەرزەکاران دەیاننوسن هیچ جیاوازییەکییان نییە!! ئەی ئەگەروایەو ڕۆژنامەگەری لەو کوردەوارییەی ئێمە هیچ دەورێکی ئەرێنی لەژیانی ئێمەداڕایی ناکات، بوونی ئەم هەموو دام ودەزگای میدیایی و ئەم هەموو ڕۆژنامەنوسگەلە چییەو ب ۆدەبێ لەو کارە پاسیڤ و بێکەڵکانە هەر بەردەوامبن؟!!

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن