کەرکوک!
3/27/2023 4:51:00 PM
ئهحمهد عهزیز
بە داخەوە دوێنێ شەو دیسان کۆمەڵێک مەرج لە یاسای
نوێی ئەنجومەنی پارێزگاکان، تایبەت بە کەرکوک، سەپێندرایە سەر کوردو کەرکوکدا، کە
زیانی گەورەی نەتەوەیی بۆ کورد دەبێت، بەپێی زانیاریە سەرەتاییەکان
و بە کورتی خۆی لەم چەند خاڵانەدا دەبێنیتەوە.
1. هەر لایەنێک، گەر زۆرینەی دەنگەکان بەدەست
بهێنێت بۆی نیە پارێزگار و پۆستە ئیداریەکان دانێت و دابەش بکات، بەبێ ڕەزامەندی نەتەوە
ولایەنەکانی تر واتا تەوافق و ٣٢٪ ، (ڕوی تێرەکە لە کوردە)، کە ئەمە خۆی لە ڕوی پرهنسیپەوە
دژی بنەماکانی دیمۆکراسی وهەڵبژاردنە.
2. هەمو ئەوانەی پێش ساڵی ٢٠٠٣ هێنراونەتە
کەرکوک، کە لە ئاماری ١٩٥٧ ناویان نیە، ئەتوانن بەشداری دەنگدان وهەڵبژاردنی کەرکوک
بکەن بە مەرجێک، ئەگەر فۆرمی بایعی کەرکوکیان هەبێت (مەبەست لێی بۆ بەرژەوەندنی عەرەبە
شیعە هاوردەکانی کەرکوکە)، ئەمەش دیسان پێچەوانەی مادەی ١٤٠ی دەستورە.
3. ناحیەی زاب، کە ساڵی ١٩٨٤ خراوەتە سەر کەرکوک
(٥٦ هەزار کەسە، لە سەنتەری ناحیە و٢٦ گوند پێک هاتوە )، لەچوارچێوەی پڕۆسەی بەعەرەب
کردندا (تەعریب) بە دەرکراوە، واتا (استثناء) کراوە، کە مەرجی ئاماری ی١٩٥٧ بە سەردا
جێبەجێبکرێت وهربیگرێتەوە، بۆیە مافی دەنگدانیان پێدراوە بۆ هەڵبژاردەنەکانی
داهاتوی کەرکوک، کەئەمەش جارێکی تر پێچەوانەی مادەی ١٤٠.
4. هەمو ئەوانەی دوای ساڵی ٢٠٠٣ گەڕاونەتەوە بۆ
کەرکوک، مەبەست لێی ئاوارە کوردەکانە، ئەگەر ئاماری ساڵی ١٩٥٧و فۆرمی خۆراکی کەرکوکشیان
هەبێت و سەر بە سنوری ئیدارەی ئێستای کەرکوک نەبن، مافی دەنگدانیان لە کەرکوک نابێت،
واتا پێچەوانەی مادەی ١٤٠ و شەرعیەتی داوە بەو سنورە دروست و تەعریب کراوەی ڕژێمی
بەعس، بەو پێیە دەیان هەزار کورد کە سەر بە لیوای کەرکوکی کۆنە و ئاماری ١٩٥٧ و فۆرمی
کەرکوکیان هەیە بێبەری دەکرێن لە دەنگدان لە کەرکوک.