هێزەکانی ئۆپۆزسیۆنی عێراق و ئیسرائیل
5/12/2022 12:07:00 PM
1154 جار خوێندراوەتەوە
د.حوسێن عەزیز
چەندین ساڵە، سەرکرایەتی پارتەکانی عێراق و کوردستان، بە ئیسلامیی و سیکۆلارەوە، مێشکی ڕۆڵەکانی گەلانی عێراقیان بردووە، بە دژایەتیکردنی دەوڵەتی ئیسرائیلپەروەردەیانکردوون، بێ ئەوەی تا ئێستە، جگە لە سەریەشە، هیچ جۆرە کەڵکێکی هەبووبێ. یا زیانێکی گەورە و گچکەی، بە ئیسرائیل گەیاندبێ.
کەچی کاتێ هێزە گەورەکانی جیهان، بە تایبەتی ئەمریکا و بریتانیا، لەگەڵ ئیسرائیلدا ڕێککەوتن، زۆریان لە هێزەکانی ئۆپۆزیسیۆنی عێراق کرد، لەپێناوی بەرژەوەندیی تایبەتی خۆیاندا، واز لە دژایەتیکردنی ئیسرائیل بێنن، بۆئەوەی ڕژێمی سەددام حوسێن بڕوخێنن. لەبەرئەوە هەموویانیان کۆکردەوە و بە هەموو مەرجەکانی ئەو (3) دەوڵەتە قایلبوون و ساڵی (2002) کۆنگرەیەکی چەواشەکارانەیان لە لەندەن بۆ سازکردن، هەر خۆشیان سەرپەرشتییانکرد.
سەیر ئەوەیە، هێندێ پیاوانی عەمامەبەسەری ئایینزای شیعە، هەموو پارتە ئیسلامییەکان، ڕامیارەکانی عێراق و کوردستان بەشدارییان تێدا کرد و بە هەموو مەرجەکانیش قایلبوون. ئاخر ئەمە گەر لە مێژووی هاوچەرخی عێراقدا، گاڵتەجاڕییەکی نیشتمانپەروەریی و ڕامیاریی نەبێ، ئیدی دەبێ، چی دیکە بێ! چونکە ئەوانەی دوێنێ دژی ئیسرائیل بوون، ئەوڕۆ بە سەرپەرشتی نوێنەری هەمان دەوڵەت، کۆنگرە دەگرن. وەک گوتووشیانە: ئەوانەی چەندین ساڵە، بە (موسا)مان دەزانین، (فیرعەون) دەرچوون!
ماوەیە لەمەوبەر، مەشعان جبووری، وتارێکی کورتی بڵاوکردەوە، ناوی هەموو ئەو عێراقییانەی ڕیزکردبوو، کە لە کۆنگرەی هێزەکانی بەرهەڵسکاری عێراقیی لە لەندەن، ساڵی (2002) بەشداربوون. سەیر ئەوەیە، هەموو پارت و پیاوە ئایینیی و دەستەی فەرمانرەوایانی عێراق، بە کورد و عەرەبەوە، لە دوای کۆنگرەکەوە تا ئەوڕۆش، یەکێ لە ئەو بڕیارە گرنگانەی، ئەندامانی کۆنگرە بە تێکڕای دەنگ، دەنگیان لەسەر دا، ئەوەبوو، پێوەندیی لەگەڵ دەوڵەتی ئیسرائیلدا ئاساییبکەنەوە.
جا ئێستا با بزانین، جبووری، لە ئەو بارەیەوە، چ دەکومێنتێکی گرنگی بڵاوکردووەتەوە و باسی چی دەکا؟! ئەو پیاوە عەرەب وکوردانە کێ بوون، بەشدارییانکردووە و واژۆیانکردووە؟!
جبووریی، نووسیوێتی: (لە کۆنگرەی لەندەن، کە هەموو پارتەکانی بەرهەڵسکاری تێدا بەشداربوو، لە ئەو کاتەدا نوێنەرانی ئیسرائیل، بە پشتیوانییەکی بەهێزی ئەمێریکا و بریتانیا، بەشدارییان لە کۆنگرەکەدا کردبوو، داوایان لە ئامادەبووان کرد، وەسیقەیەک واژۆبکەن و بەلێنبدەن، ململانێ لەگەڵ ئیسرائیل کۆتاییپێبێنن و بە شێوەیەکی بەردەوام هەنگاوبنێن، پێوەندییەکانیان لەگەڵ ئیسرائیل ئاساییبکەنەوە، بەرانبەر بە بەڵێنی ئیسرائیلیی ئەمێریکایی و بریتانیی، فەرمانڕەوایی لە عێراق بە ئەو بەشداربووانە بسپێرن، لە فەرمانڕەواییشدا بۆ ماوەی 50 ساڵ بەردەوامبن. هەموو ئامادەبووانیش، لەسەر ئەو وەسیقە ناپاکیی و ئابڕووبەرانەیە، وەسیقەی جێبەجێکردنی داواکارییەکانی ئیسرائیلیی ئەمێریکایی و بریتانیی واژۆیانکرد. ئەمەش بۆ داگیرکردنی عێراق، بە سەرپەرشتیی و ئامادەبوونی نوێنەری تایبەتی بەڕێوەبەرایەتی ئەمێریکا، زەڵمای خەلیلزاد بوو. هەروەها دیڤید پیریس لەگەڵ نوێنەرانی شالیارگەی دەرەوە و داکۆکی ئەمێریکاش ئامادەبوون. نوێنەرانی دەزگەی ئاساییشی نەتەوەیی ئەمێریکا و شالیارگەی دەرەوەی بریتانیا و نوێنەرانی ئێران و ئەندامانی کنێسەتی ئیسرائیل و موسادیش بەشداربوون. ئەوانیش لەسەر وەسیقەکە واژۆیانکرد، منیش یەکێ لە ئەوانە بووم. بەڵام درۆناکەم و بە ڕاشکاویی بە هەمووانی ڕادەگەیەنم ... ئیدی درۆکردن لەگەڵ گەلی عێراقی هەژار بەسە، دروشمی بۆش و چەواشەکارانە بەسە!)
لە کۆتایی ناوەکانیشدا نووسیوێتی: (پەنجە بە چاوی هەموو ئەوانەدا دەکەم، نکولی لە ئەوە بکەن، ئەوەی باسمکردووە، لە وەسیقەکەی لەندەندا هاتووە، کە بە سەرپەرشتیی زایۆنیزم بوو.)
لە ئەنجامیشدا، (87) کەس لە نوێنەرانی هەموو پارت و ڕێکخراوەکانی عەرەب و کورد واژویانکردووە. (75) عەرەب و (12) کورد بوون. ئەمەش ناوەکانە:
1. إبراهیم الجعفری
2. أحمد الجلبی
3. العقید احمد علی محسن
4. أكرم الحكیم .ح المجلس اڵاعلی
5. ألبرت یلدا
6. إیاد السامرائی
7. إیاد علاوی
8. أیهم السامرائی
9. السیدە بیان اڵاعرجی
10. بیان جبر صولاغ
11. توفیق الیاسری
12. جلال گالبانی
13. جنید منكو
14. جواد العگار
15. جوهر نامق
16. حاتم مخلص
17. حاتم شعلان أبوالجون
18. حاجم الحسینی
19. حامد البیاتی .ح المجلس اڵاعلی
20. حسین الجبوری
21. حسین الشعلان
22. المعمم حسین الشامی ح. دعوە
23. رچا جواد تقی
24. السیدە سعاد الكریماوی
25. سعد البزاز
26. سعد جواد
27. سعد صالح جبر
28. سعدون الدلیمی
29. سنان الشبیبی
30. صادق الموسوی ح. دعوە
31. صفیە السهیل
32. صلاح الدین بهاوالدین
33. صلاح الشیخلی
34. صنعان أحمدێغا
35. گارق اڵاعڤمی
36. عادل عبدالمهدی ح. المجلس اڵاعلی
37. عباس البیاتی: ح. الدعوە
38. المعمم عبدالعزیز الحكیم. ح المجلس
39. عبدالستار الجمیلی
40. المعمم عبدالمجید الخوئی.مۆسە الخوئی
41. عزالدین سلیم ح. دعوە القوی الإسلامیە
42. علی بن الحسین ح. الملكیە
43. غسان العگیە
44. فاروق رچاعە
45. فۆاد معصوم
46. قادر عزیز
47. كریم أحمد
48. كنعان مكیە
49. كوسرت رسول علی
50. كوران گالبانی
51. المعمم.محمد بحرالعلوم
52. الممم محمد تقی المولی المجلس اڵاعلی
53. المعمم محمد الحیدری مجلس اڵاعلی
54. محمد عبدالجبار
55. محمد الحاج محمود
56. مسعود بارزانی
57. مشعان الجبوری
58. مچر شوكت
59. موفق الربیعی
60. ناجی حلمی
61. نجم الدین كریم
62. هوشیار زیباری
63. اللواو الركن وفیق السامرائی
64. ولید محمد صالح
65. یونادم یوسف كنا
66. المعمم سامی البدری ح. دعوە
67. حسن النقیب
68. ابراهیم محمد بحرالعلوم
69. المعمم مصگفی الغزوینی
70. المعمم حسین الصدر عن عائلە الصدر
71. نبیل الموسوی ح. دعوە
72. انتفاچ قنبر
73. خچیر الخزاعی ح. دعوە
74. المعمم همام حمودی المجلس اڵاعلی
75. علی الادیب ح. دعوە
76. سمیر الصمیدعی
77. نوری جواد المالكی ح. دعوە
78. المعمم خالد العگیە ح. دعوە
79. المعمم گالب الرفاعی ح. دعوە
80. المعمم مچر الحلو مۆسسە الخوئی
81. المعمم فاچل الشهلانی مۆسسە الخوئی
82. جواد الشهرستانی
83. عدنان الباججی
84. عبدالكریم ماهود حزب الله
85. سامی العسكری ح. دعوە
86. ولید الحلی ح. دعوە
87. المعمم علی العلاق ح. دعوە...