603وتار

تاوانی لەباربردن

4/7/2021 11:22:00 AM
دیلمان ئازاد حه‌سه‌ن

یەکیک لەو بابەتانەی لە پزیشکی دادوەری مامەڵەی لەگەل دەکەین حالاتی لەبارچوون بەس ئەگەر تاوان و جیابوونەوەو سکاڵای لەسەر بیت ئینجا دەبیتە حالەتی پزیشکی دادوەری.

ئەو حالەتەی باسی دەکەم یەکیکە لە سەدەها حالەت رۆژانە روودەدات .

دوو هاوسەر هاتبونە سەر حالەتی لیک جیابوونەوە پرسیارمان کرد بۆ جیا دەبنەوە؟ ئافرەتەکە لە وەڵام گوتی من زگم هەبوو زانیم پێمان بەخێو ناکریت بەدزی لەبارم برد لە عیادەکی بچوکی تاریکی  پەنا کۆڵانان..ئیستاش میردەکەم زانی دەیەوی لیم جیابیتەوە لەسەر ئەوە بۆیە دادوەر ناردوومی تاکو دلنیا بێتەوە لەوەی لەبارچوونم هەیە.ئینجا باسی شێوازی لەبارچوونەکەی کرد کەچۆن بۆی کردووە کە بەداخەوە کارەساتە ئەوەی روودەدات.

لەم بابەتە دەمەوێ ئەوە باس بکەم جگە لە کوشتنی روحێک ماڵیکیش تێک چوو لەسەر ئەو تاوانە..لە یاسای عیراقی لەباربردنی مندال بە تاوان هەژمار دەکریت و سزای لەسەرە بۆ هەردوو لا ئەوەی لەبارچوونەکە ئەنجام دەدات و ئەوی دەیەوێ مندالەکە بچووێنی.

لە رووی زانستیەوە ئەو کاری لەباربردنی مندال زۆر زیانی هەیە لەسەر تەندروستی ئافرەتەکە و بە یەکیک لە هۆکارەکانی مردن دادەنریت بەتایبەتی ئەگەر وەک ئەوەی ئێستا روودەدات لە کۆلانان بکریت و بە ناتەندروستی.

تکایە رێگری بکەن بە هەموو لایەک لەکاری نا یاسایی و تاوان ..

لە جیاتی ئەوە هەول بدریت کار بکریت لەسەر چاککردنی یاسایی لەباربردن لە یاسای عیراقی نەک ئەو جۆرە کەسانە لە تاریکی کۆلانان وەک مافیا بازرگانی دەکەن بە گیانی مرۆڤ و بەشێوەیەکی دڕندانە

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن