بەسە ئیتر کوشتنی ئافرەت
11/3/2020 9:30:00 AM
دیلمان ئازاد حهسهن
هەمان کارەسات لەناو کۆمەڵگا دووبارە دەبێتەوە و بەبیانوی ناشرین بۆ کوشتنی ئافرەت، ئێمە لە پزیشکی دادوەری مانگانە چەندین کوشتنی نا حەقی ئافرەتان بە چاوی خۆمان دەبینین لەسەر دەستی کەس و کاریان ڕوودەدات بە بێ ئەوەی کاردانەوەیەکی ئەو تۆ هەبیت لەسەر کوشتنیان.
لە کاتی ئێشکگریم بوو شەو درەنگ ئافرەتێک لە ناوەڕاستی تەمەنیدا کە هێنرایە پزیشکی دادوەری لەلایەن پۆلیس بە پێی وتەی شایەت حاڵەکان: لە ماڵی خۆی لە حەمام مێردەکەی کوشتویەتی بە بەکارهێنانی چەقۆ لەپێش چاوی منداڵەکانی.کە بەراستی زۆر بە دڕندانە کوشتبووی و زۆر کاری تێمکرد و تەماشای ئافرەتەکەم دەکرد و لە دڵی خۆم دەمووت(دەبێ رقی چ شتێک وا گەورە بێت ئەو ئافرەتە وا بەشێوەیەکی دڕندانە بکوژرێت). ئەو ئافرەتە خاوەن منداڵە زۆر بێناز فڕێدرا پزیشکی دادوەری و کەسیش نەهاتە دوای .وەکو پزیشکی دادوەر ی پشکنینی خۆمانمان کرد و راپۆرتمان نوسی.
لێرەدا پرسیارێک دێتە ئارا! تاکەی کۆمەڵگا وا بمێنی و تاکەی کوشتنی ئافرەت و ئاسان بیت ئەوە جگە لە کارەساتی کوشتنەکە دوای مردنیشی ئابڕۆی دەبەن و باسی دەکەن ناهێڵن رۆحی بحەسێتەوە. ئەی ئەو کارەساتە جەرگ برە کە لەپێش چاوی منداڵەکان ڕوودەدات دەبێت کاریگەری دەروونی ئەم منداڵانە چۆن بیت و باری دەروونیان چی لێبێت...لە داهاتوو چییان لێدەرچێت.. باشە هەر هۆکارێک هەبێت هەر بیانویەکت هەبێت فەرموو رێگای دادگا بگرە و بڕۆ لێی جیا ببەرەوە.. تۆ بۆت نەهاتووە کۆتایی بە ژیانی کەسێک بینی و منداڵ لە نازی دایکی بێبەش بکەی... ئەی باشە کە کوشتت کێشەکەت چارەسەر کرد! بە دڵنییاییەوە نەخێر بەڵکو قولترت کرد .
بەداخەوە بۆ کۆمەڵگایەک کە ئافرەتێک دەکوژێ زۆر بەئاسانی دەڵی لەسەر شەرەف کوشتم و بە ئازایش وا دەڵی.... دوایی بیر ناکاتەوە ئەو منداڵە بەستە زمانانە لەم کۆمەڵگایە داهاتوویان دەفەوتی بەهۆی ئەو ئابرو بردنە ئەوە جگە لە دایکیان بێبەش دەبن لەناو کۆمەڵگاش زەحمەت جێگایان دەبتەوە...ئایا ئێمەی ئافرەت قەرزاری ئافرەتبوونمانین؟؟ حەزدەکەم بزانن ئەوە کاریکی نامرۆڤانەیە . کوشتن یان توندو تیژی دژی ئافرەت ئازایەتی نییە بەڵکو لوتکەی نامرۆڤایەتییە . وەکو پزیشکێک زۆر کاری تێکردم ئەم بابەتە هەرچەندە من ئەو بابەتانە باس دەکەم بەڵکو بتوانین هەندی دیاردەی ناشرینی ناو کۆمەڵگا بگۆڕین .. (هەر حاڵەتێک کە باسی دەکەین بەو جۆرە دەستکاری دەکەم کە نەناسریتەوە تەنها بەرچاو ڕوونی بێت بۆ کۆمەڵگایەک کە خۆم لەناوی دەژیم و منداڵەکانمان لەناوی گەورە دەبن).