354وتار

داوایەک لە پەرلەمانتارانی یەکێتی!

7/2/2020 5:14:00 PM
کاروان عەلی شامار

لەدوای ئەوەی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان توانی کۆنگرەیەکی سەرکەوتوو ئەنجامبداو گۆرانێکی نەوعی لە ستراکچەرو پەیڕەو پرۆگرامی خۆیدا بکا، ھەنوکە کاتی ئەوەیە پەرلەمانتارانی یەکێتی بە یەک پاکێج خانەنشینی پەرلەمان رەتکەنەوەو بەکردار بیسەلمێنن کە پارێزەر و پالپشتی داوا رەواکانی کۆمەڵانی خەلکی کوردستانن. 


لە ئەگەری بوونی مەترسی لەنەگەرانەوەی پارەکە بۆ خەزێنەی حکومەت دەکرێ بەشێک لەو پارەیە بکرێ بە پرۆژەو بۆ سوودی گشتی تەرخانبکرێ، لەوانە:

1-  بەشێک لە مووچەی خانەنشینی پەرلەمانتارەکان، مانگانە بخرێتە سەر سندوقی توشبوانی شێرپەنجە.
2-  سنودقی تایبەت بۆ خزمەتی زیاتری کەسوکاری سەربەرزی شەھیدان دروست بکرێ کۆی پارەکە مانگانە بخرێتە سەر سندوقەکە.
3-  یاخود ھەر پرۆژەیەکی تری ستراتیجی کە خزمەت بە زۆرینەی ھاونیشتیمانیان بکا. 

خولاصە، ئامانج لە پەرلەمان داکۆکیە لە مافی ھاونیشتیمانیان نەک ئامراز لە بۆ مەرامی تایبەتی! ھەر پەرلەمانتارێک بیەوێ مێژوو بۆ خۆی و حیزبەکەی تۆماربکا دەبێ خانەنشینی رەتکاتەوە، لێ بە پێچەوانەوە بۆ لەمەودوا لێدوان و قسەکانی دەچنە چوارچێوەی موزایەدەیەو ھیچ ئەرزش و ئعتیبارێکی نابێ!

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن