یاسای چاکسازی کێ دەگرێیتەوە و چی لە دۆخەکە دەگۆڕێیت؟
7/1/2020 3:17:00 PM
كامۆ خدر
هەروەک لای هەموان ئاشکرایە یاسای ژمارە(٢ )ساڵی( ٢٠٢٠) تایبەت بە چاکسازی لەپەرلەمانی کوردستان دەرچوێنرا و دواتر ئەنجومەنی وەزیران کارئاسانی یاساکان جێ بەجێ کرد و وەزارەتی دارایش ڕێنمای جێ بەجێ کردنی یاساکەی دەرکرد رێنمای ژمارە (١٢) و(١٣)ی ساڵی ٢٠٢٠ لەبەرواری ٢٠٢٠/٦/٢٩ داوای لە وەزارەت و دەستە وفەرمانگە نەبەستراوەکان بەوەزارەت کردوە
یاسای لە چەند بەشێک پێکهاتوە تایبەت بە مووچە خۆران
-ڕێکخستنەوەی پلە و ناونیشانی وەزیفی
-ڕێکخستنەوەی خانەنیشینی سەربازی و مەدەنی
-ڕێکخستنەوەی دەرماڵەکان
ڕێکخستنەوەی پلە و ناونیشانی وەزیفی
یاساکە بەڕوونی دەڵێت ڕێکخستنەوەی پلە و ناونیشانی وەزیفی لەسەر بنەمای ساڵانی خزمەت کەسەیری یەک بەیەکی دۆسیەی مووچەخۆران دەکرێیت و دواتر پلەو ناونیشانە یاسایەکان بۆ ئەنجومەنی وەزیران بەرزدەکرێتەوە بۆبریاری کۆتایی
بەپێی یاسا ی ژمارە ٢٢ی ساڵی ٢٠٠٨ ی هەموار کراو تایبەت بە مووچە و فەرمانبەرانی دەوڵەت و کەری گشتی پلە و ناونیشانی وەزیفی فەرمانبەران دیاریکراوە بەم شێوەیە
1/بێ بروانامە پلە ١٠ قۆناخی یەک
2/بڕوانامەی سەرەتایی پلە ١٠ قۆناخی چوار
3/بڕوانامەی ناوەندی پلە ٩ قۆناخی یەک
4/بڕوانامەی ئامادەیی پلە ٨ قۆناخی یەک
5/بڕوانامەی پەیمانگا پلە ٨ قۆناخی پێنج
6/بڕوانامەی زانکۆیی پلە ٧ قۆناخی یەک
7/بڕوانامەی زانکۆی٥ و ٦ساڵی پلە ٦ قۆناخی یەک
8/بڕوانامەی ماستەر پلە ٦ قۆناخی سێ
9/بروانامەی دکتۆرا پلە ٥ قۆناخی سێ
مووچەی بنەڕەتی پلەکان بەمشێوەیەیە
مووچەی پلە ١٠ لە ١٤٠ هەزار دەست پێدەکات تا ١٨٠هەزار
مووچەی پلە ٩ لە١٨٥هەزار دەست پێدەکات تا ٢٢٥هەزار
مووچەی پلە ٨ لە ٢٤٠ هەزار دەستپێدەکات تا ٢٩٠هەزار
مووچەی پلە ٧ لە٢٩٦هەزار دەستپێدەکات تا ٣٥٦هەزار
مووچەی پلە ٦ لە ٣٦٢هەزار دەستپێدەکات تا ٤٢٢هەزار
مووچەی پلە ٥ لە ٤٢٩هەزار دەستپێدەکات تا ٤٩٩هەزار
مووچەی پلە ٤ لە ٥٠٩هەزار دەستپێدەکات تا ٦٠٩هەزار
مووچەی پلە ٣لە ٦٢١هەزار دەستپێدەکات تا ٧٤١هەزار
مووچەی پلە ٢ لە ٨٥٨هەزار دەستپێدەکات تا ٩٢٨هەزار
مووچەی پلە ١ لە ٩٤٨هەزار دەستپێدەکات تا ١ ملوێن وسەد و چل و هەشت هەزار
هەر پلەیەک لە ١١ قۆناخ پێکدێت و هەر قۆناخێک یەک ساڵی پێویستە
بۆنمونە گەرکەسێک ئێستا پلەکەی ۳ و ناونیشانی بەڕێوەبەر بێیت و خاوەن بڕوانامە نەبێیت ئەوا بەم شێوەیە ڕێک دەخرێتەوە پلەکەی لە پلە ٣ وە دێتە پلە ١٠ و دواتر هەر چوار ساڵێکی خزمەت بە پلە بۆ هەژمار دەکرێیتەوە وەئەگەر خاوەن بڕوانامه بوو بە پێی بڕوانامەکەی پلەکەی پێدەدرێیت و دواتر بە پێی ساڵانی خزمەت پلەکەی جێگیر دەکرێیت
خانەنیشینی
ڕێکخستنەوەی پلەی خانەنیشینان بە دوو بەش دەکرێیت بەشی یەکەمیان هەموو ئەوکەسانەی بەپلەی تایبەت و وەزیر و بەڕێوەبەری گشتی خانەنیشین کراون و کە ڕۆژێک بە کرداری لەو پلەیەدا نەبوون ئەوا ئەو پلەی خانەنیشیان هەڵدەوەشێنرێتەوە و پلەیەکی تریان پێدەدرێت
بەشی دوەمی هەموو ئەو کەسانەی ڕۆژێک پێشمەرگە نەبوون و بە پلەکانی پێشمەرگە خانەنیشین کراون ئاوا بە پێی یاساکە خانەنیشینیان هەڵدەوشێنرێیتەوە ئەوانەی پلەی زیاتر یشیان پێدراوە پلەکەیان لێ کەم دەکرێیتەوە
ڕێکخستنەوەی دەرماڵەکان
بەشێکیان تایبەتە بە ڕێکخستنەوەی دەرماڵەکان کە هێشتا ڕێنمایی بۆ ئەو بەشە دەرنەکراوە چونکە لەسەر شێوازی ڕێکخستنەوەکە نەگەیشتوون بە ڕێکەوتن، حکومەت چاوی لەم بەشەیە بە کەم کردنەوەی زۆرێک لەدەرماڵەکان و یان کردنیان بەنیوە کە دەرماڵەی خۆراک و مەترسی لەوەزارەتی ناوخۆ و پێشمەرگە یەکێکی ترە لە گفتوگۆکان چونکە وەزارەتی ناوخۆ بۆ هەر پۆلیسێک بڕی ٦٠٠ بۆ ٧٠٠ هەزار دەرماڵەی خۆراک و مەترسی دەدات و بۆ پێشمەرگەش دەرماڵەی مەترسی کە یەکێکن لە ئەگەرەکان کەم بکرێینەوە لەگەڵ دەرماڵەی هاندانی مامۆستایانی پەروەردە و نازناوی زانستی و خزمەتی زانکۆی و دەرماڵەى مەترسی وەزارەتەکانی تر و بەتایبەتر وەزارەتی کارەبا کە بەکرداری مەترسیان لەسەر نی یە کەم بکرێنەوە و
بڕە پارەیەکی زۆری بۆ بگرێیتەوە چونکە
هەرێمی کوردستان خاوەنی ٣٢٣ ٢٥٥ ١ مووچەخۆر کە بەم شیوەیە دابەش بوون
سەرجەم وەزارەتە مەدەنیەکان ٢٣١ ٤٣٠ فەرمانبەرن
وەزارەتی پێشمەرگە ٩٧٩ ٢١٧ پێشمەرگەن
پۆلیس و ئاسایش ٧٠٠ ١٠٤ پۆلیس وئاسایشن
خانەنیشین ٢٦٩ ٢٤٦ خانەنیشین
شەهیدان ٠٠٠ ٩٧ کەسن
کۆمەڵاتی ١٥٨ ١٥٩ کەسن
حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ دابنین کردنی مووچە پێویستی 861 ملیار دینارە کە پێکهاتوە لە مووچەی بنەڕەتی و دەڕماڵەی جێگری و ناجێگیر کە (25) جۆر دەرماڵەن بەمشێوەیە:
(1)جۆر موچەی بنەڕەتی
3)جۆر دەرماڵەی جێگیر(خێزان، منداڵ،بروانامە)
• (21)جۆر دەرماڵەی ناجێگر(مەترسی ،جوگرافی،پایە،خۆراک، پیشەی،خزمەتی زانکۆی،نازناوی زانستی،هاندان،کاری زیادە، تایبەت، حاڵەتی دەگمەن،چاودێری،گواستنەوە،خزمەتی خاریجی،ئەندازیاری،مەترسی ئەمنی، دانیشتوو،فرۆکەوانی،مقگوعە،عدم مزاولە منهیە،مهینە،)
16%ی موچە بۆ دەرماڵەی جێگیر خەرج دەکرێ
• 40%ی موچە بۆ دەرماڵەی ناجێگیر خەرج دەکرێ
• 44%ی موچەی بنەڕەتی
ئەو وەزارەتانەی زۆرتین خەرجی مووچە دەبەن
وەزارەتی پەروەردە مانگانە بڕی (١٦٠ ملیار) دینار لە خەرجی موچە دەبات
• وەزارەتی ناوخۆ مانگانە زیاتر لە (١٥٠ ملیار) دینار لە خەرجی موچە دەبات
• وەزارەتی پێشمەرگە مانگانە زیاتر لە (١٢٠ ملیار) دینار لە خەرجی موچە دەبات
• وەزارەتی تەندورستی مانگانە نزیکەی (٦٠ ملیار) دینار لە خەرجی موچە دەبات
• وەزارەتی خوێندنی باڵا مانگانە نزیکەی (٥٥ ملیار) دینار لە خەرجی موچە دەبات
• خانەنیشینی سەربازی ومەدەنی (١٧٠ ملیار )دینار
ئەو دەرماڵانەی ناجێگیرانەی زۆرتین خەرجی دەبەن
(مەترسی، خواردن، هاندان،پیشەی، خزمەتی زانکۆی ، نازناوی زانستی، جوگرافی، پایە)
پەرلەمانی کوردستان لە بەشی پێنجەمی مادەی (5)ی یاسای ژمارە (2)ی ساڵی 2020، بەڕوونی باس لە دەرماڵەکان دەکات و بەهیچ شێوەیەک باسی بڕینی دەرماڵە ناکات و تەنها هاتووە “سەرجەم دەرماڵەکان رێکبخرێنەوە”، بۆیە بڕینی دەرماڵەی جێگیر و ناجێگیر دژی هەموو یاسا بەرکارەکانی عیراقە و ناتوانرێت ببڕدرێن و تەنها دەتوانرێت رێکبخرێتەوە کە ئەمەش دەسەڵاتی ئەنجومەنی وەزیرانە.
مەبەست چییە لەڕێکخستنەوەی دەرماڵەکان؟
بۆ نموونە هەرسێ سەرۆکایەتیەکە(هەرێم، ئەنجومەنی وەزیران، پەرلەمان) دەرماڵەی لە ٢٠٠٪ ١٠٠٪ ١٥٠٪ وەردەگرن یان دەستە هەیە دەرماڵەکەی (٢٧٥%)ە، یان وەزارەت هەیە دەرماڵەی کارمەندەکانی (٢٠٠%)ە، یان( ١٠٠٪ یان ٪٧٥ ) ئەمانە پێویستیان بە رێکخستنەوەیە و کەم بکرێنەوە.
لە بەشی سێیەمی مادەی سێیەم باس لە دەرماڵەی کەمئەندامان دەکات لە پێناوی نەهێشتنی دوو مووچە، ئەو خاوەن پێداویستییە تایبەتەی فەرمانبەرە، بەخشینی کەم ئەندامییەکەی دەبڕدرێت و لەبری ئەوە دەرماڵەی لە (بری پەککەوتەیی) بۆ خەرج دەکرێت
.
بە بڕوایی ئەگەر ئەم یاسایە جێبەجێ بکرێیت سەرشانی حکومەت سوک دەبێت لە پێدانی مووچە ئەوکات لە بری پێویستی ٨٦١ ملیار دینار بێیت زۆر کەم دەبێیتەوە پێشبینی دەکرێیت بگاتە ٦٥٠ ملیار بۆ ٧٥٠ ملیار دینار کە ئەوەش ئامانجی سەرەکی حکومەتە بۆ ئەوەی کە لەگەڵ بەغداد رێککەوت ئەو برە پارەى لە بەغدا دیت و لەگەڵ نیوەی داهاتی ناوخۆ هەموو مانگێک پارەیی مووچە خۆران بدات و لەم دۆخە دارایە خۆی دەرباز بکات
بەبڕوای من حکومەت دەیتوانی بەدەر لەیاسایی چاکسازیش ، چاکسازی بکات چونکەهەموو ئەو کارانەی کراون بەدەرن لەیاسا و هیچ سەرچاوەیەکی یاسایی پاڵپشتیان ناکات