نووسین لەسەر دیواری ئاوده‌ستخانەکان
1/26/2020 3:02:00 PM
نیهاد جامى
ئه‌گه‌ر قسه له‌و حه‌رامه بكه‌ین كه له‌ناو جه‌سته‌ی هه‌ر یه‌كێكماندا پێكهاته‌ی گوتارێكی یۆتۆپیه، ئه‌وا پێویسته پرسیار له‌بونیادی وشه‌ی حه‌رام بكه‌ین، به‌بێ پرسیار له‌حه‌رام توانای كه‌شفكردنی نهێنیه‌كانمان نابێت، بۆیه ئه‌و ووشه‌یه له‌سێ بڕگه پێكهاتووه (حه- را- م) خاوه‌نی سێ ده‌نگی جیاوازن، هه‌ر ده‌نگێك له‌و سیانه ده‌لاله‌تێكی زمانه‌وانی له‌گه‌ڵ خۆی هه‌ڵگرتووه.
(حه) ده‌نگێكه له‌ناخه‌وه ده‌رده‌بڕدرێت، به‌ر له‌ده‌رچوونی له (ده‌م) به‌ته‌وسه‌وه دێته ده‌رێ، خاوه‌ن هێزێكی تایبه‌ته، هێزێك ده‌یه‌وێ دیسپلینی تواناكانی مرۆڤ بكات، ده‌نگێكه له‌گه‌ڵ هاتنه بوون.. ئه‌ویش بۆ خۆی خنكێراوه، بۆیه ئه‌و ده‌نگه هه‌ر له‌ده‌نگی باوك ده‌كات، باوك كه له‌خێزاندا نوێنه‌رایه‌تی ده‌سه‌ڵات ده‌كات، كه‌چی ئه‌ویش ده‌سه‌ڵاتێكی سست و بێتوانایه، ده‌سه‌ڵاتێكه كۆمه‌ڵه ده‌سه‌ڵاتێكیتر فه‌رمانی پێده‌كه‌ن له‌جۆری ده‌سه‌ڵاتی كۆمه‌ڵایه‌تی (ئاكاری كۆمه‌ڵگا)و ده‌سه‌ڵاتی سیاسی (حزب‌و په‌رله‌مان‌و حكومه‌ت) ده‌سه‌ڵاتی ئاینی (مزگه‌وت‌و كه‌نیسه‌و دامه‌زراوو بۆنەو دیارده ئاینیه‌كان).
ده‌نگی (را) زیاتر له‌كه‌سێتی دایك ده‌كات، به‌وه‌ی بووه به پاشكۆی (حه)، بۆیه (را) ده‌نگێكه خاوه‌ن هه‌ستێكی شاعیریانه‌یه، شاعیریه‌تی ئه‌و به‌هۆی (حه) له‌كار ده‌كه‌وێ، به‌وه‌ی له‌ناو سیستمی ده‌لالی كۆدێك كه ڕێكخه‌ری زمانه، ئه‌و هه‌سته شاعیریانه‌ی پێ ده‌گۆڕێ بۆ به‌شداریكردن له فه‌رمانێك.
كچێنی بڕگه‌ی (را) فه‌ردانیه‌تێكه (حه) به‌هۆی میكامیزمێكی ده‌سه‌ڵاته‌وه فه‌ردانیه‌تی ده‌سڕێته‌وه، بۆیه سڕینه‌وه‌ی فه‌ردانیه‌تی (را) سڕینه‌وه‌ی فه‌ردانیه‌تی كچه له‌ناو ژیانی هاوسه‌ریدا، ژیانێك له‌سه‌ره‌تاوه بانگه‌شه بۆ ئیرۆسیه‌ت ده‌كات، دواجار وه‌زیفه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی پێ به‌جێده‌گه‌یه‌نێت كه (كه‌سی سێیه‌م) ه مناڵ، له‌و كاته‌دا هه‌ریه‌كه له حه (ده‌نگی نێر) را (ده‌نگی مێ) فه‌ردانیه‌تی خۆیان وه‌ك تاك له‌ده‌ست ده‌ده‌ن و چه‌مكی ئێمه ده‌خوڵقێنن، له‌ناو بونیادی ووشه‌ی ئێمه‌شدا (م) ئه‌و ده‌نگه‌یه كه گوزارشت له مناڵ ده‌كات، نه‌ك له‌به‌ر ئه‌وه‌ی یه‌كه‌م پیتی ناوی مناڵه، به‌ڵكو له‌جه‌سته‌ی (را) دایك دێته بوون، دواجار جه‌سته‌یه‌كه كزۆڵه، نه‌وه‌یه‌كه له (حه/ را) ناچێت، به‌ڵام توانای پرسیاریشیان له‌لای كوشتووه، كوشتنی توانای پرسیار له‌لایان ئه‌و دوو بڕگه‌یه، هه‌ر به‌ته‌نیا بڕگه‌ی سێیه‌م ناكوژن، به‌ڵكو گوتارێك ده‌خوڵقێنن، كه ناو له‌خۆی ده‌نێت: گوتاری حه‌رام.
بۆیه پێویستمان به‌وه نیه له‌خه‌یاڵ بدوێین، چونكه حه‌رامه خه‌یاڵی به‌رهه‌م هێناوه، دیاره ئه‌م وتاره مه‌به‌ستی نیه خه‌یاڵه‌كان بكوژێت‌و بیگه‌ڕێنێته‌وه ناو واقیع، به‌وه‌ی هه‌وڵ بدات جێگره‌وه‌یه‌ك بۆ خه‌یاڵ بدۆزێته‌وه.
گه‌شه‌كردنی هه‌ستی چه‌پێنراو وێنای گوتارێكی خه‌یاڵئامێز ده‌كات، كه ده‌بنه گه‌ردوونێك له میرنشینی خه‌ون، ئه‌وه‌ش گۆڕینی هه‌ستی سرووشتی مرۆڤه بۆ كه‌سێكی جیاواز، كه هه‌موو خه‌ونه‌كانی له‌ڕێگه‌ی بیركردنه‌وه به‌جێده‌گه‌یه‌نێت، پڕۆسه‌یه‌كه بۆ به‌تاڵبوونه‌وه، خه‌ونێكی خودگه‌راییانه‌یه كه حه‌رام چه‌نده خه‌یاڵی به‌رهه‌مهێناوه، دواجار خه‌یاڵ له‌ناو زه‌مه‌نی خۆیدا هیچ پێودانگێكی ئه‌خلاقی بۆ حه‌رام دانانێت، به‌ڵكو ده‌بێ به بكوژی حه‌رام، بكوژێكی ترسنۆكی نه‌خۆش، چونكه ئه‌و زه‌مه‌نه‌ی ئه‌و تیایدا بیر ده‌كاته‌وه زه‌مه‌نی خه‌یاڵبردنه‌وه‌یه.
زه‌مه‌نێكه هه‌موو خه‌سڵه‌ته سرووشتیه‌كانی لێ سه‌ندراوه‌ته‌وه، ده‌یه‌وێ له‌ڕێگه‌ی خه‌یاڵبردنه‌وه بڕوا به‌خۆی بێنێت، كه ئه‌و كه‌سێكی یاخیه، سنوورێك بۆ حه‌زو خه‌ونه‌كانی خۆی دانانێت، ئه‌وه‌ش هه‌مان خه‌ونی سێكسیانه‌ی خوده له‌ساتی ئاماده نه‌بوونی ڕه‌گه‌زی به‌رامبه‌ر په‌نا ده‌باته به‌ر ده‌ستی خۆی و له‌خه‌یاڵی خۆیدا له‌گه‌ڵ جوانترین كچی(گه‌ڕه‌ك.. زانكۆ.. وه‌زاره‌ت.. سینه‌ما) ده‌خه‌وێت، له‌ناو ئه‌و خەیاڵه‌دا كێی مه‌به‌ست بێت ڕووتی ده‌كاته‌وه‌و سێكسی له‌گه‌ڵ ده‌كات، له‌گه‌ڵ ته‌واو بوونی ئه‌و ورووژاندنه بۆ به‌تاڵبوونه‌وه، جگه له‌خۆ خه‌ڵه‌تاندنێك هیچی دیكه‌ی ده‌ست ناكه‌وێت، ئه‌وه‌ش هه‌وڵدانێكه بۆ به‌تاڵبوونه‌وه له‌به‌شێكی ئه‌و ووزه سێكسیه‌ی خود، ده‌نا ئه‌و له‌ژیاندا كه‌سێكی چه‌پێنراوه، كه‌سێكه توانای ده‌ستكه‌وتنی غه‌ریزه سێكسیه‌كانی خۆی نییه، ئه‌وه‌ی جوانترین كچ و ژنی فڵانه وه‌زیرو شاژنی سینه‌ماكانی هۆلیۆد ده‌هێنێته ماڵه‌وه خه‌یاڵه، بێ ئه‌وه‌ی دایك و باوك بیزانێت، ده‌یخزێنێته نێو حه‌مامه‌كه‌و هه‌موو ئاره‌زووه چه‌پێنراوه‌كانی به‌سه‌ردا تاقی ده‌كاته‌وه.
حه‌رام ئه‌و خه‌یاڵه ده‌گه‌یه‌نێته ئاستی باڵا، بۆیه پرسیار له‌حه‌رام، پرسیاره له‌كۆی ئه‌و زه‌مه‌نه وه‌همیه‌ی خود ده‌ستخه‌ڕۆ ده‌دات بۆ نێو زه‌مه‌نێك كه جگه له هه‌ڵچوون و به‌تاڵبوونه‌وه شتێكی‌تر نیه، به‌تاڵبوونه‌وه له نهێنیه‌ك كه ته‌نیا له‌و ڕێگه‌یه‌وه زه‌مه‌نی خۆی به‌رهه‌م ناهێنێت، به‌ڵكو حه‌رام جۆره ده‌قێكی نووسراویشی پێ به‌رهه‌م دێنێت.
به‌رهه‌مهێنانی ئه‌و ده‌قه‌ش له‌ئاستی ململانێی كۆمه‌ڵایه‌تی دێته بوون، دوای ئه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگا هه‌موو دیارده سرووشتی و فیسیۆلۆژیه‌كانی جه‌سته‌ی لێ حه‌رام ده‌كات، ئه‌و كات چه‌پاندن ده‌یه‌وێ گیانی چه‌پێنراوی له‌ناو ئه‌و بێده‌نگیه ده‌ربهێنێت، نووسین ده‌بێته سیستمێك بۆ به‌ده‌نگهاتن و دواندنی هه‌ستی ناوه‌كی خود، ئه‌وه‌ش كۆمه‌ڵێك ئاماژه‌ی چه‌پێنراو ده‌رده‌خات، ئه‌و ئاماژانه ده‌بنه ئینتیمایه‌كی جه‌سته‌یی كه خودی پێ بناسین، بۆیه نووسین كه‌شفی ئه‌و نهێنیه ده‌كات، كه حه‌رام نایه‌ڵێت بیناسێت.
نووسین ده‌یه‌وێ پێمان بڵێت ئه‌و له‌توانایدایه حه‌رامه‌كان تێكبشكێنێت، پرسیار له‌باره‌ی حه‌رام بێنێته ئاراوه، به‌بێ نووسین دڵنیاین له‌وه‌ی كه نهێنیه خودیه‌كانی مرۆڤ ئه‌و حه‌رامانه‌ن، كۆمه‌ڵگا ڕێگا نادات قسه‌ی له‌باره‌وه بكرێت، به‌ڵكو به‌رده‌وام سه‌ركوتی ده‌كاته‌وه، تاوه‌كو له‌ئاست حه‌رامه‌كان بێده‌نگ بین، بێده‌نگ نه‌بوون له‌حه‌رام یاخی بوونه له‌به‌رامبه‌ر سیستمی چه‌پێنراو، به‌ڵام به‌هۆی هاوڕابوونی سه‌رجه‌م ده‌سه‌ڵاته‌كان له‌سه‌ر چه‌مكی حه‌رام، تاك له‌دنیای كوردیدا ناچار بووه كه بێده‌نگ بێت، ئه‌گه‌رچی ئه‌و بێده‌نگیه تاسه‌ر نه‌بووه، به‌ڵكو هه‌وڵیداوه به‌شێوازی دیكه كۆتایی به بێده‌نگی بێنێت، تا دواجار به‌نووسین بێده‌نگی كوشتووه.
نووسین هه‌وڵی دواندنی په‌یوه‌ندیه شاراوه‌كانی داوه، تاوه‌كو ده‌لاله‌ته‌كانی بوون بخاته نێو سیستمێك كه مانای جیاوازی بۆ بدۆزێته‌وه، ئه‌وه‌ش ڕووبه‌روو بوونه‌وه‌یه له‌گه‌ڵ جۆرێكی تازه‌ی نووسین، كه نوسینی سه‌ر ده‌رگاو دیواری ئاوده‌سته‌كانه.
خود ده‌یه‌وێ له‌ئاوده‌ستخانه‌دا حه‌رامه‌كان بنووسێته‌وه، ئه‌گه‌ر نووسینی سه‌ر دیواری ئاوده‌ست خاڵی بێت له‌مه‌عریفه، به‌ئاستێكی نزم سه‌یری بكه‌ین، به‌ڵام ده‌قێكه هه‌ڵگری ده‌لاله‌تی شاراوه‌ی خۆیه‌تی، به‌وه‌ی خود له‌كاتی پاشه‌ڕۆكردندا بیر له‌جۆرێك له‌به‌تاڵكردنه‌وه‌ی دیكه‌ش ده‌كاته‌وه، ئه‌ویش حه‌زه حه‌رامكراوه‌كانیه‌تی، بۆیه ده‌بێ بزانین چی وا له‌مرۆڤ ده‌كات، نه‌توانێ له‌شوێنێكی دیكه خۆی به‌تاڵ بكاته‌وه، به‌ڵام له‌شوێنێكی وه‌ك ئاوده‌ستخانه‌دا كه به‌ناشیرینترین شوێن پێناسه ده‌كرێت، هه‌وڵ ده‌دات له‌و شوێنه نهێنیه شاراوه‌كانی بنووسێته‌وه.
ئاماده‌بوونی ئه‌و له‌و شوێنه‌دا وا ده‌كات ئه‌وانیتر لێی نزیك نه‌بنه‌وه، ئه‌و دووربوونه ساته‌وه‌ختیه ده‌رفه‌تێكه بۆ ئه‌و كه حه‌زه په‌نگخواردووه‌كانی بنووسێته‌وه، نووسین له‌و كاته‌دا تووشی دووفاقیه‌ك دێت، به‌وه‌ی چه‌پاندن له‌هه‌ندێ باردا دروشمی سیاسی پێده‌نووسێت، به‌وه‌ی ئه‌و خه‌ریكی كاری شۆڕشگێری گه‌وره‌تره، ئه‌وه‌ش له‌چه‌پاندنی سێكسیه‌وه خۆی ده‌گوازێته‌وه بۆ نێو بونیادێكی شۆڕشگێری، شۆڕشی كوردیی كاتێ درووشمی مه‌رگدۆستی شیرین ده‌كات، ده‌یه‌وێ ئاره‌زووه جه‌سته‌ییه‌كان بكوژێت، ئاره‌زوویه‌ك له‌به‌ر ئاماده‌نه‌بوونی سێكس ویستوویه‌تی بانگه‌شه بۆ شۆڕشگێڕیی بكات، بۆیه له‌نێو ئاوده‌ستدا ئاره‌زووه‌كانی له‌سێكس گواستۆته‌وه بۆ دروشمی سیاسی، كه دواتر له‌ناو شكست و نائومێدیه‌كان، له‌دۆراندنی خه‌ونی شۆڕش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئاره‌زووی سێكسی.
بۆیه مرۆڤی كوردیی له‌دۆڕاندنی خه‌ون به‌ره‌و خه‌ونی سه‌ره‌تایی ده‌گه‌ڕێته‌وه، ئه‌و ناتوانێ بێخه‌ون بژیێت، كاتێ شۆڕشیش ناتوانێ هه‌ڵگری خه‌ونی ئه‌و بێت، ڕزگاركردنی خاك ده‌بێته مانایه‌كی مه‌جازی، ئه‌و ساته ناچار ده‌بێت ئه‌و خه‌ونه بگوازێته‌وه بۆ ڕزگاركردنی جه‌سته، شۆڕشێكیتر جارێكیدی له‌ئاوده‌ستخانه‌كانه‌وه ده‌ست پێبكاته‌وه.
بۆیه كاتێ ڕاپه‌ڕین دروشمه سیاسیه‌كانی نێو ئاوده‌ست بگوازێته‌وه بۆ دروشمی سێكسی، ئه‌وه چه‌نده شكستی خه‌ونی گۆڕانه كه شۆڕش بانگه‌شه‌ی بۆ كردووه، هێنده‌ش ده‌رخستنی ئه‌و حه‌قیقه‌ته‌یه، كه چه‌پاندنی سێكسی به‌درێژایی زه‌مه‌نی كوردیی دیواره‌كانی ئه‌ستوورتر ده‌كرێته‌وه، ئه‌وه‌ش واده‌كات خود ئاره‌زووه‌كانی بۆ سێكس ئه‌و هه‌سته چه‌پێنراوه‌ی له‌و شوێنه ڕابگه‌یه‌نێت، چونكه له‌و كاته‌دا نووسین پڕۆسه‌یه‌كه بۆ به‌تاڵبوونه‌وه، خاڵی نییه له‌به‌تاڵبوونه‌وه‌ی خۆراك، خۆراك چه‌نده له‌و شوێنه ده‌كرێت به پاشه‌ڕۆك، مرۆڤ له‌و كاته‌دا هێنده پێویستی به‌وه‌یه دروشم و هه‌ڵچوونه‌كانی له‌و شوێنه به‌جێ بێلێت.
ئاوده‌ست شوێنێكه بۆ ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تی.. بێزاربوونه له‌ژیانی واقیع، به‌رهه‌مهێنانه‌وه‌ی ده‌قێكه تا ئه‌وانیدی بیخوێننه‌وه، ده‌قی شوێنه‌و سنوری شوێن به‌جێ نایه‌ڵێت، نووسه‌رو خوێنه‌ر په‌یوه‌ندیه‌كه‌یان وابه‌سته‌ی شوێنه كه ئاوده‌سته، ئه‌وه‌ش بۆ نووسه‌ره‌كه‌ی نووسینه‌وه‌ی مێژووی خوده، به‌رهه‌مهێنانه‌وه‌ی ده‌قێكه تائه‌وانیدی بیخوێننه‌وه، هه‌ست به ئازاره‌كانی بكه‌ن، ئه‌وه ناردنی نێره‌رێكه بۆ خوێنه‌ر كه هه‌ست به‌ئازاره‌كانی بكات، په‌یوه‌ندیه‌كی ڕاسته‌وخۆ بۆ د‌یالۆگ بخوڵقێنێت، مه‌به‌ستیش ئاشكراكردنی نهێنیه‌كانی هه‌ردوولایه.
نووسین ئه‌گه‌رچی توانای ڕزگاركردنی خودی نیه له چه‌پاندن، به‌ڵام وێناكردنی جیهانێكه به‌شوێنێكی قێزه‌ون و ناڕه‌حه‌ت كه ده‌توانێ د‌یالۆگ له‌گه‌ڵ ئه‌وانیتر بكات، ناڕه‌زایه‌تیه‌كانی خۆی تیا ده‌ست نیشان بكات، وه‌ك زۆرجار به‌پاشه‌ڕۆی خۆی سه‌ر دیواره‌كان پیس ده‌كات، چه‌ند هێڵ و بازنه‌یه‌ك ده‌كێشێت كه ناتوانین ئه‌وه له‌هه‌ستی په‌نگخواردووی ئه‌و كه‌سه جیا بكه‌ینه‌وه، په‌ستی ئه‌و ده‌گاته ئه‌و ڕاده‌یه‌ی به‌پیسایی خۆی وێنه‌ی ناوه‌وه‌ی خۆی بكێشێت، ئه‌و وێنه‌یه ده‌لاله‌ت له‌ئاره‌زووه حه‌رامكراوه‌كانی ده‌كات، خه‌ونه حه‌رامه‌كانی ده‌كوژێت، ناوی خۆشه‌ویسته‌كه‌ی له‌ناو ئاوده‌ست پێده‌نووسێته‌وه، كێ حه‌ز ده‌كات به‌ها پیرۆزه‌كانی نه‌ته‌وه له‌و شوێنه پیسه بنووسێته‌وه، كه دیاره نوسینه‌وه‌ی سه‌ر دیواره‌كانی ئاوده‌ست به‌شێك بووه له‌كاری سیاسی مرۆڤی كوردیی، ئاوده‌ست بووه به مژده‌ی سه‌ركه‌وتنه‌كان و ناوی سه‌ركرده‌و شه‌هیدو ڕۆژی خۆپیشاندانه‌كانی تیا نووسراوه.
كاتێ ئه‌و ده‌مامكه شۆڕشگێریه له‌سه‌ر خۆمان ده‌نێین و خه‌ون به‌وه ده‌بینین شۆڕش ئومێده‌كانمان بێنێته دی، ئه‌و ساته‌ی هه‌موو ئه‌وانه شكست دێنن، ئیدی ئاوده‌ست ده‌كه‌ینه‌وه به‌شوێنی حیكایه‌تی عه‌شق، ناوی پێشمه‌رگه ده‌گۆڕین به‌ناوی كچه دراوسێ وخۆشه‌ویستی وڵات ده‌گوازینه‌وه بۆ ئه‌ڤینی جه‌سته، له‌بڕی سووكایه‌تیكردن به ئه‌نفالچیه‌كان و كه‌شفكردنی ناوه‌كانیان بۆ كۆمه‌ڵگا، ئه‌مجاره لیستی هه‌تیوو بازه‌كانی گه‌ڕه‌ك له‌و شوێنه كه‌شف ده‌كرێت، ئه‌وه‌ش به‌و مانایه نیه كه مرۆڤی ئێمه شۆڕشگێر نه‌بووه، به‌ڵكو ته‌نیا مه‌به‌ست له‌و جۆره نووسینه‌یه كه په‌یوه‌ندیی به‌شۆرشگێریه‌تیه‌وه نییه.
ئه‌و نووسینه ده‌ربڕی هه‌ستی سێكسه‌و په‌یوه‌ندیی به‌كوردایه‌تیه‌وه نیه، نووسینێكه به‌هۆی چه‌پاندنه‌وه دێته ئاراوه، ئه‌و ده‌یه‌وێت شۆڕش جه‌سته‌ی ئازاد بكات، ئه‌گه‌رچی دواتر تێده‌گات شۆڕش كۆیله‌ی ده‌كات، به‌وه‌ی خه‌باتی نه‌ته‌وه ده‌خاته پێشه‌وه‌و پڕۆژه‌ی جه‌سته دوا ده‌خات بۆ ئازابوونی نیشتیمان، به‌ڵام كاتێ ئازادبوون سنورێكی نابێت، ئه‌وساته هه‌ست ده‌كات ئه‌و ده‌بێت له‌پێناو شۆڕش جه‌سته‌ی خۆی بكوژێت، له‌كاتێكدا ڕابه‌رانی شۆڕش ئه‌و فریو ده‌ده‌ن له‌پڕۆژه‌ی سێكسی خۆیان ناكه‌ون، بۆیه بۆ ئه‌وان ده‌بێته كارێكی سرووشتی، به‌ڵام ئه‌وه خوده لێی دوا ده‌خرێت، تاوه‌كو خۆی بكات به‌قوربانی نه‌ته‌وه.
كاتێ چه‌پاندن درۆمان له‌گه‌ڵ ده‌كات، پێمان ده‌ڵێت: ئێوه شۆڕشگێرن، دواجار هه‌موو شۆرشگێریه‌تی ئێمه له‌نووسینی ئاوده‌ست كۆده‌بێته‌وه، شۆڕش به‌سێكس ده‌گۆڕین، به‌واتای ئێمه له‌ناو نووسینی ئاوده‌ست به‌سێ قۆناغ تێپه‌ر بووین (سێكس- شۆڕشگێریی- سێكس) ئه‌و كات ده‌بێت بپرسین: ئه‌و هه‌سته چیه وا له‌مرۆڤ ده‌كات نه‌یه‌وێت له ئاوده‌ستی ماڵه‌وه نهێنیه‌كانی بنووسێته‌وه؟
ڕه‌نگه ئه‌و وه‌ڵامه تێگه‌یشتنێكی زۆر ساكار بێت، ئه‌گه‌ر به‌وه‌ی ببه‌ستینه‌وه كه له‌ترسی ئاشكرابوون ناوێرێ بینووسێته‌وه، چونكه ئه‌و مه‌به‌ستی له‌و كاره ته‌نیا نووسین نیه، به‌ڵكو گواستنه‌وه‌ی نهێنیه‌كانه له‌ماڵه‌وه بۆ ده‌ره‌وه، ده‌یه‌وێت ئه‌و ده‌نگه‌ی نێو ماڵ بگوازێته‌وه بۆ دامه‌زراوه رۆشنبیریی وكۆمه‌ڵایه‌تی وئاینیه‌كان.
ماڵ نهێنی ئه‌و ده‌زانێت، ئه‌وه دامه‌زراوه‌كانن خۆیان له‌و بێده‌نگ كردووه، بۆیه ئه‌و كاته ناچار ده‌بێت نهینیه‌كانی له‌ئاوده‌ستخانه‌ی قوتابخانه‌و مزگه‌وت و نه‌خۆشخانه بنووسێته‌وه، ئه‌وه‌ش په‌یوه‌ندیی به‌و پاشخانه كۆمه‌ڵایه‌تی و ئاینیه‌وه هه‌یه كه ئه‌ویان چه‌پاندووه، حه‌رامیان له‌ژیاندا كردووه به‌گوتاری باڵا، گوتارێك بسه‌پێته سه‌ر هه‌موو گۆڕانه فیسیۆلۆژیه‌كانی جه‌سته، هه‌ر بۆیه نووسینه‌وه‌ی حه‌رام ده‌قێكه ده‌بێت له‌ناو شوێنی ئه‌و دامه‌زراوانه بنووسرێته‌وه، ئه‌گه‌ر دامه‌زراوه‌كان حه‌رام نه‌په‌ڕێننه‌وه ماڵه‌وه، ماڵیش هه‌وڵی سه‌پاندنی نادات، ئه‌وه ماڵ نیه حه‌رام درووست ده‌كات، به‌ڵكو ئه‌وه كۆمه‌ڵگایه پێمان ده‌ڵێت: باس له‌حه‌رامه‌كان نه‌كه‌ن، گوێمان لێ نه‌بێت له‌چیرۆكی سێكسی ده‌دوێن، هه‌ر بۆیه خود ناچار ده‌بێت چیرۆكی ئه‌و حه‌رامانه بنووسێته‌وه، به‌دامه‌زراوه‌كان بڵێت: “من یاخی بووم نووسین فێری یاخیه‌تی كردم، فێری كردم له‌ناو پیسترین شوێن له‌حه‌رامه‌كانت بدوێم، چونكه حه‌رامه‌كانی تۆ شایه‌نی ئه‌وه‌ن هه‌ر له‌ناو ئاوده‌سته‌كان بنووسرێنه‌وه“
ئه‌وه‌ش نووسینه‌وه‌ی جه‌سته‌ی حه‌رامه.. جه‌سته‌یه‌ك له‌ئاوده‌ستخانه‌كان خۆی ده‌نووسێته‌وه، ده‌قێكی نوێ به‌ده‌لاله‌تی جه‌سته‌ی كوردیی دێنێته بوون كه ده‌قی ئاوده‌سته.