نەخۆش و پزیشکەکانی دەرەوەی شارەکان
9/13/2019 9:08:00 AM
سەروەر سالار
ساڵی ٢٠٠٥ سه‌رۆكی توركمانستان سه‌پارموراد نیازۆڤ، هه‌موو نه‌خۆشخانه‌و یه‌كه ته‌ندروستییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی پایته‌ختی داخست، گوایه ئه‌وانه پێویست نین‌و كه خه‌ڵكی نه‌خۆشكه‌وتن دێنه نه‌خۆشخانه پێشكه‌وتووه‌كانی پایته‌خت‌و چاره‌سه‌رێكی باشتر وەردەگرن. به‌ڵام داتا‌و زانیارییه‌كانی دواتر ده‌ریانخست له‌سایه‌ی ئه‌م عه‌قڵییه‌ته‌ی پشتگوێخستنی كه‌رتی ته‌ندروستی ده‌ره‌وه‌ی شاره‌كان، تێكرای ته‌مه‌نی خه‌ڵكی وڵاته‌كه دابه‌زی بۆ كورتترینی ناو وڵاتانی ناوه‌ڕاستی ئاسیا!
لای خۆیشمان ئه‌گه‌ر راسته‌وخۆ ئه‌م بڕیاره نه‌درابێ، ئه‌وه ناراسته‌وخۆ هانی هه‌م خه‌ڵك‌و هه‌م پزیشك دراوه سه‌رنجیان له‌سه‌ر رووكردنه ناو شاره گه‌وره‌كان بێ بۆ چاره‌ی نه‌خۆشییه‌كان.
له كوردستان هێشتا ناردنی پزیشك بۆ ده‌ره‌وه‌ی شاره گه‌وره‌كان زۆره‌ملێیه نه‌ك به سه‌رنجراكێشان‌و پێدانی ئۆفه‌ر، واته وه‌كو مه‌رجی دامه‌زراندن یان وه‌رگرتنی پسپۆڕییه‌كی نوێ راپێچی ده‌ره‌وه‌ی شار ده‌كرێن بۆ چه‌ند ساڵێكی دیاریكراو. نه‌وه‌ك به‌خواستی خۆیانبێ‌و بۆ ده‌ستكه‌وتنی ژیانێكی باشتربێ. بۆیه هه‌ر پزیشكێك ده‌چێته ده‌ره‌وه‌ی شار، هه‌ر له یه‌كه‌م رۆژه‌وه چاوی له‌و رۆژه‌یه كه ده‌گه‌ڕێته‌وه ناوشار!
سه‌یر نییه كه پزیشك ئه‌م هه‌سته‌ی هه‌بێ، چونكه له ده‌ره‌وه‌ی شاره‌كاندا هیچ ئیمتیازێكی مادیی‌و مه‌عنه‌وییان پێنادرێ، رووبه‌ڕووی گرفتی زیاتری كۆمه‌ڵایه‌تی‌و ئه‌منیی ده‌بنه‌وه. ئه‌و نه‌خۆشخانانه‌شی بۆی ده‌چن به‌راورد به ناو شار كه‌مترین خزمه‌تگوزارییان تێدایه به‌تایبه‌ت بۆ بواره هه‌ستیاره‌كانی وه‌كو چاودێری ورد‌و فریاكه‌وتن. به ئۆتۆمبێلی تایبه‌تیی خۆیان هاتوچۆ ده‌كه‌ن، ئه‌وه بێجگه له كه‌می كادیری مرۆیی‌و گرفتی نیشته‌جێبوون‌و لاوازیی كه‌رتی تایبه‌تی ته‌ندروستی.
زۆر كاتیش له زاری هاوڵاتیانی شارۆچكه‌كانەوە ده‌بیستین كه گوایه پزیشكی گه‌نج له‌سه‌ر ئه‌وان فێره زانست ده‌كرێن‌و دواتر به‌ئه‌زموونه‌وه ده‌گه‌ڕێنه‌وه ناوشار. ره‌نگه نه‌زانن كه پزیشكه‌كه به زۆر نێردراوه‌و وه‌كو مه‌رج به‌سه‌ریدا سه‌پێنراوه بچێته ده‌ره‌وه‌ی شار، نه‌ك ئه‌وه‌ی خۆی هاتبێ بۆ فێربوون‌و ئه‌زموون وه‌رگرتن.
وه‌كچۆن بواری بزنس‌و دارایی هه‌ر ناوچه‌یه‌ك پێویستی به‌وه‌به‌رهێنانه بۆ سه‌رنجراكێشانی عه‌قڵه ئابوورییه‌كان، بواری ته‌ندروستیش پێویستی به وه‌به‌رهێنانه بۆ راكێشانی سه‌رنجی پزیشكان بۆ ده‌ره‌وه‌ی شاره‌كان!
تۆ ئه‌گه‌ر ده‌رماڵه‌یه‌كی تایبه‌ت بۆ كاركردن له شاره دووره ده‌سته‌كان دابنێی، یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوون دابین بكه‌ی بۆ ئه‌و پزیشكانه له ناوچه دووره ده‌سته‌كان، پزیشك دڵنیاببێته‌وه كه نه‌خۆشه‌كانی له حاڵه‌تی تێكچوونی دۆخیاندا به‌شی فریاكه‌وتن‌و چاودێری وردیان بۆ فه‌راهه‌م ده‌بێ، ده‌زگاكانی خوێندنی باڵای پزیشكی ببه‌یته ده‌ره‌وه‌ی شاره‌كان‌و هه‌لی چوونه ناو زانكۆ‌و ئه‌نجامدانی توێژینه‌وه‌یان پێبده‌ی له‌و ناوچانه‌دا، وه‌به‌رهێنان له كه‌رتی نیمچه تایبه‌ت‌و تایبه‌تی ته‌ندروستیدا بكه‌یت‌و هه‌لی كار بۆ پسپۆڕانی ده‌ره‌وه‌ی شاره‌كان له شوێنه دووره ده‌سته‌كان بڕه‌خسێنی، بێگومان ئه‌وكاته پزیشك خۆی به خواستی خۆی ده‌چێته ده‌ره‌وه‌ی شار‌و به‌دڵخوازیی ده‌مێنیته‌وه‌و باشترین خزمه‌ت پێشكه‌ش ده‌كات‌و نایه‌وێ بگه‌ڕێته‌وه!
ده‌بێ دان به‌و راستییه‌شدا بنێین، له سایه‌ی سه‌رنجنه‌دان له دۆخی ژیانی پزیشكانی ده‌ره‌وه‌ی شاره‌كان، دۆخێك دروستبووه كه نه هاوڵاتی هه‌مان گرنگیی ناو شاره‌كانی پێده‌درێت، نه پزیشكیش هه‌مان كواڵیتی ژیانی پزیشكێكی ناو شاری هه‌یه، چونكه ژیان و داهاتی پزیشكانی ده‌ره‌وه‌ی شار به‌راورد ناكرێ به‌وانه‌ی ناو شاره گه‌وره‌كان، له‌و نێوه‌نده‌شدا هاوڵاتی ده‌ره‌وه‌ی شاره‌كان قوربانی یه‌كه‌من، چونكه هاوڵاتی چه‌قی گرنگیپێدانی كه‌رتی ته‌ندروستییه‌و كاتێك ئه‌و كه‌رته گه‌نده‌ڵ ده‌بێ، یه‌كه‌م ره‌نگدانه‌وه‌ی له‌سه‌ر نه‌خۆش‌و هاوڵاتی ئاساییه.
بۆیه هاوڵاتی‌و چالاكوانانی ده‌ره‌وه‌ی شاره‌كانیش ده‌بێ فشاره‌كانیان به ئاراسته‌ی سه‌رنجڕاكێشانی پزیشكان بێ بۆ مانه‌وه له ناوچه‌كانیان، نه‌وه‌ك كه‌مپه‌ینی پرۆتستۆكردنی پزیشك‌و هه‌وڵدان بۆ به‌زۆر هێشتنه‌وه‌ی پزیشك له شارۆچكه دووره‌ده‌سته‌كان‌و سكاڵای جۆراوجۆر‌و هه‌راسانكردنی پزیشك، چونكه پزیشك ته‌نیا به‌شێكه له سیستمه گه‌وره‌كه‌ی ته‌ندروستی‌و به‌بێ باشكردنی سیستم، ناتوانێ خزمه‌تی پێویست پێشكه‌ش بكات.