وێنه: سه‌دان كه‌س چونه سه‌ر ئارامگای نه‌وشیروان مسته‌فا
"زەمەن"
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی به‌فه‌رمی به‌رپرسانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان رایانگه‌یاندبوو كه ئه‌مساڵ له‌پێناو خۆپیارێزی له كۆرۆنا مه‌راسیمی یادی سێ ساڵه‌ی كۆچی دوایی نه‌وشیروان مسته‌فا رێكناخهن، به‌ڵام سه‌دان كه‌س ئێواره‌ی رابردوو تا دره‌نگانی شه‌و چونه سه‌ر ئارامگه‌كه‌ی.
ئه‌و كه‌سانه‌ی سه‌ردانی ئارامگه‌ی نه‌وشیروان مسته‌فایان كرد هه‌ندێك گوڵ و هه‌ندێك مۆم و هه‌ندێك به‌گه‌یشتنیان بۆسه‌ر ئارامگه‌كه‌ی فاتیحه‌یان ده‌خوێند و زۆر له‌و كه‌سانه‌ش كه له ئارامگهكهبون سه‌ره‌خۆشی و دڵنه‌وایی یه‌كترییان ده‌دایه‌وه و باسیان له‌وه ده‌كرد كه وه‌ك چۆن 50 ساڵ خه‌باتی شاخ و شار و خه‌باتی ئاشكرا و نهێنی و ئه‌و هه‌موو كاره‌سات و زۆردارییه نه‌وشیروان مسته‌فایان بێهیوا نه‌كرد، ده‌بێـت ئه‌وانیش به‌هه‌مان روحیه‌ته‌وه كار بۆ گۆڕانكاری بكه‌ن.
فۆتۆ: بڕیار نامیق