بەڕێوەچوونى یەکەم نوێژى هەینى دواى دوو مانگ لە داخرانى مزگەوتەکان
دوای دوو مانگ لە داخرانى مزگەوتەکان بەهۆى رێکارەکانى خۆپارێزى لە ڤایرۆسى کۆرۆنا، بۆ یەکەمجار نوێژی ھەینی لە ھەرێمی کوردستان بەڕێوەچوو کە تیاییدا مامۆستایانی ئایینی تیشکیان خستە سەر جێبەجێکردنی رێنماییە تەندروستییەکان بۆ رێگەگرتن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا.







