هەلومەرجی سیاسی تورکیا سکپڕە بە ژانی لەدایکبوونی حزبێکی گەورە
09:16 - 13/09/2019
زەمەن- دیسکى نێودەولەتى
له ماوه‌ی چه‌ند مانگی ڕابردوودا هه‌زاران ئه‌ندامی ئاکه‌په وازیان له حزبه‌که‌یان هێناوه. ناڕه‌زایه‌تی له‌ناو حزبه‌کەو ڕه‌خنه له جۆری سه‌رکردایه‌تی و ئاراسته‌ی سیاسه‌تی ئه‌ردۆگان هه‌زاران ئه‌ندامی بۆ ده‌ره‌وه‌ی پارته‌که پاڵپێوه‌ناوه.
فاتمه یاڤوز که ئه‌ندامێکی پله باڵای لقی ژنانی ئه‌سته‌نبوڵی پارتی داد‌و گه‌شه‌پێدان بووه رایگه‌یاند، که ژماره‌ی ئه‌و ئه‌ندامانه‌ی له یه‌ک ساڵی رابردوودا ئاکه‌په‌یان جێهێشتووه زۆر زیاتره له نیو ملیۆن که‌س. ‘ئه‌و ژمارانه ورد‌و ته‌واو نیین، به‌ڵام من بیستوومه. وازهێنانه‌کان به‌شێوه‌ێه‌کی ڕێکخراوو پلان بۆ دانراو نین، زۆربه‌ی ده‌ستله‌کارکێشانه‌وه‌کان بڕیاری که‌سیین، به‌ڵام له دوای ئه‌م قۆناغه‌وه ده‌بن به کارێکی ڕێکخراوو به پلان.’ فاتمه وایوت.
ئاکه‌په حزبێکی گه‌وره‌یه له تورکیا‌و به‌پێی هه‌ندێک سه‌رچاوه زیاتر له ٩ ملیۆن ئه‌ندامی هه‌یه.
ماوه‌یه‌که مشتومڕێکی سیاسی هه‌م له‌ناو حزب و هه‌م له‌ناو فه‌زای سیاسی تورکیادا هه‌یه سه‌باره‌ت به دروستکردنی حزبێکی سیاسی تر که فیگه‌ره سه‌ره‌کیه‌کانی هه‌ر ئه‌و فیگه‌رانه‌ن که پێشتر ئه‌ندامی دیاری پارتی داد‌و گه‌شه‌پێدان بوون و ئه‌رک و به‌رپرسیارێتی گرنگی ده‌وڵه‌تییان هه‌بووه، له هه‌مووان زیاتر که ناوی دێت ئه‌حمه‌د داود ئۆغڵوی سه‌رۆک وه‌زیرانی پێشتره که ساڵی ٢٠١٦ ناچارکرا ده‌ست له کار بکێشێته‌وه.
فاتمه یاڤوز ده‌ڵێت بڕیاره‌که‌ی ئه‌و شەخسییەو ویستوویه‌تی نیشانی بدات که داودئۆغڵو به ته‌نیا نییه. ئێستا ورده ورده خه‌ریکه تیمێک له ئه‌ندامانی ده‌ستله‌کارکێشاوه فۆرموله ده‌بێت. له‌به‌رانبه‌ریشدا ئه‌ردۆغان و پارته‌که‌ی ده‌ستیان کردووه به هه‌ڵمه‌تێکی ده‌رکردن له حزب بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌ندامانی ناڕازی که‌متر بتوانن کاریگه‌ری بکه‌نه سه‌ر که‌شوهه‌وای ناوخۆی حزب، ئه‌وانه‌ی له‌سه‌ر ڕه‌خنه‌کانیشیان له سیاسه‌تی ئاکه‌په له‌ناو حزبدا ته‌نگیان پێهه‌ڵچنرا ئه‌یهان سه‌فه‌ر ئوستون سه‌رۆکی کۆمیسیۆنی مافی مرۆڤی په‌رله‌مان، عه‌بدوڵڵا باشچی جێگری چه‌یرمانی پێشتری حزب له ئیسته‌نبوڵ هه‌روه‌ها سێلجوک ئۆزداگ بوون. ئێستا هه‌موویان به شێنه‌یی خه‌ریکی دروستکردنی جوڵانه‌وه‌یه‌کی سیاسی ترن.
له دوای دۆڕانه گورچکبڕه‌که‌ی ئاکه‌په له هه‌ڵبژاردنه‌که‌ی مانگی ئازارداو به‌دیاریکراوی له شاره گه‌وره‌کانی وه‌کو ئیسته‌نبوڵ و ئه‌نکه‌ره، جارێکی تر ڕۆشنایی مێدیایی که‌وته‌وه سه‌ر ئه‌حمه‌د داودئۆغلو که ڕۆژێک له ڕۆژان به پیاوی ده‌سته‌ڕاستی ئه‌ردۆغان ده‌زانرا.
له‌کاتی هه‌ڵبژاردنه‌کانی کۆتایی مانگی ئازاردا، ڕه‌خنه‌و گله‌یی ده‌نگده‌ران له خراپی باری ئابووری خۆیان بوو که هۆکاره‌که‌شیان به سیاسه‌تی ئه‌ردۆغان و ئاکه‌په ده‌زانی، به‌تایبه‌تیش داڕمانی به‌های لیره‌ی تورکی. ئیتر شکانی ئاکه‌په له هه‌ڵبژاردنه‌کاندا ده‌روازه‌ی بۆ ڕه‌خنه‌ی نه‌یارانی ئه‌ردۆغان له‌ناو حزبدا خسته سه‌ر پشت و داودئۆغڵو ئۆباڵی ئه‌و شکستانه‌ی خسته ئه‌ستۆی ئه‌و ئاراسته‌یه‌ی حزب که که‌وتۆته ناو هه‌ماهه‌نگی و هاوپه‌یمانی له‌گه‌ڵ پارتی بزوتنه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌یی راستی په‌ڕگیر. ئێستا هه‌لومه‌رجی سیاسی تورکیا سکپڕه به چه‌ند ئه‌گه‌رێک که هه‌موو ئاماژه‌کان بۆ ئه‌وه ده‌چن که له چه‌ند مانگی داهاتوودا به‌رئه‌نجامی ئه‌و ژانه دروستبوونی حزبێکی دیکه ده‌بێت.
ئه‌ردۆغان تینی بۆ هاتووه، ئه‌گه‌ر وانه‌بووایه ئاسان نه‌بوو به داودئۆغڵوو عه‌لی باباجان بڵێ ‘خیانه‌تکاران’. خۆی ده‌زانێت کوێی دێشێت، چونکه دروستکردنی حزبێکی تر که له‌ناو ئاکه‌په‌وه هه‌ڵقوڵابێت به‌شێکی دیاری ئه‌ندامانی حزب و ده‌نگده‌رانی ئاکه‌په بۆ خۆی ده‌بات، له‌وه‌ش زیاتر به‌شێکی دیاری ئه‌ندامانی ئێستای په‌رله‌مان له‌سه‌ر لیستی ئاکه‌په به‌و بزوتنه‌وه‌وه په‌یوه‌ست ده‌بن و ئیتر ئه‌ردۆغان و حزبه‌که‌ی چیدیکه زۆرینه‌ی په‌رله‌مانیان به ده‌سته‌وه نابێت.
هه‌ڕه‌شه‌ی ده‌رکردن له داودئۆغڵوو ئه‌ندامانی دیاری تر که ڕه‌خنه‌ی ئه‌ردۆغان ده‌که‌ن، پلانی ئه‌ردۆغانه بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت کات و ڕێسای یاریه‌که له‌و ئه‌ندامانه تێکبدات و ڕێگر بێت له‌وه‌ی هه‌لومه‌رجێکی دروست بخولقێت بۆ دروستبوونی بزوتنه‌وه‌یه‌کی سیاسی تر، بڕیاره‌که‌ی ئاکه‌پەو کۆمیته‌ی جێبه‌جێکاری ئه‌و حزبه له کۆبوونه‌وه چوار کاتژمێریه‌که‌ی ڕۆژی دوو شه‌ممه‌ی هه‌فته‌ی ڕابردووش به ده‌رکردنی داودئۆغڵوو و ئەو سێ ئه‌ندامه دیاره‌ی تر هه‌ر له‌و نیه‌ته‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتووه.
توندبوونی ئه‌ردۆغان به‌رانبه‌ر ناڕازیه‌کانی ناو حزب و هه‌وڵی ده‌رکردن و ده‌رپه‌ڕاندنیان ده‌کرێت ئه‌نجامێکی پێچه‌وانه‌ی هه‌بێت بۆ ئه‌ردۆغان، چونکه ده‌کرێت ناڕه‌زایی زیاتر له‌ناو حزبدا دروست بکات و خه‌ڵکێکی زۆری تر ته‌ڤلی ئه‌و بزوتنه‌وه‌یه بن که فیگه‌ری گرنگ و دیاری سیاسه‌تی تورکی به نیازن بیخه‌نه سه‌ر پێ که ئه‌وانیش داودئۆغڵو، عه‌بدوڵڵا گیول، عه‌لی باباجان، سێلجوک ئوزداگ، ئه‌بدوڵا باشچی و ئه‌یهان سه‌فه‌ر ئوستون و چه‌ندان فیگه‌ری ناوچه‌یی تری حزب.
ئه‌ردۆغان وه‌ک چۆن له سیاسه‌تی گشتی تورکیادا هێڵێکی توندی گرتووه، ئاواش له‌ناو حزبدا توندی و گرژی پێ له سازش باشتره، به‌ڵام هه‌روه‌ک چۆن سیاسه‌تی توندی ئه‌ردۆغان تورکیای زیاتر په‌راوێز خستووه، به‌های دراوه‌که‌ی دابه‌زاندووه، شه‌ڕێکی ماڵوێرانکه‌ری له سوریا‌و ناو تورکیاشدا هه‌ڵگیرساندووەو پرۆسه‌ی ئاشتی په‌کخستووه، ئاواش سیاسه‌تی توند به‌رانبه‌ر نه‌یارانی ناوخۆی حزبه‌که‌ی هیچ ده‌رئه‌نجامێکی ئه‌رێنی نابێت بۆ ئاکه‌په، به‌ڵام دوور نییه ئه‌نجامه‌کانی بۆ پرۆسه‌ی سیاسی تورکیا ئه‌رێنی بن و دواجار هه‌ژموونی ئه‌ردۆغان لاواز بکات و زه‌مینه بۆ ده‌ستپێکردنه‌وه‌ی ئاشتی خۆش بکات.