"بودجهی عێراق گهیشتووهته هێڵی سور لهئاستی بهكاربردندا"
07:27 - 11/08/2019
"زەمەن"
ئەندامێکی ئەنجوومەنی
نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، بانکی نێودەوڵەتی هۆشداری داوە بە عێراق لەبارەی
گەیشتنی ئاستی بەکاربەر بە هێڵی سوور لە بوودجەی گشتیی فیدراڵیدا.
ریاز محەمەد، ئەندامی
ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەهاوپەیمانی سائیرون رایگەیاندووە، بانکی نێودەوڵەتی
حکومەتی عێراقی ئاگادارکردووەتەوە کە ئاستی بەکاربەر لە چوارچێوەی بودجەی گشتیی
فیدرالیدا گەیشتووەتە هێڵێ سوور".
رونیشی كردوەتەوە:رێژەی
بەکاربەر لەسەدا ٢٥ی تێپەڕاندووە، ئەمەش ئاماژەیەکی مەترسیدارە لەسەر دۆخی دارایی
وڵات.
ئهو ئهندامهی ئهنجومهنی
نوێنهران راشیگەیاندووە: بەرزبوونەوەی رێژەی بەکاربەر لە بوودجە ئاماژەیەکی
مەترسیدارە کە حکوومەت ناتوانێت دامەزراندن و پرۆژەکان جێبەجێ بکات.
محەمەد ئاماژەی
بەوەشکرد كه کەمکردنەوەی ئەو رێژەیە پێویستی بە بەگەڕخستنی کەرتی تایبەت هەیە،
هەروەها رێژەی خەرجییەکان لە بەکاربەرەوە بگۆڕێت بۆ وەبەرهێنان.
هەفتەی رابردوو سندوقی
نێودهوڵەتی داوای لە حکوومەتی عێراق کردبوو خەرجییەکانی لە بواری کارەبادا
کەمبکاتەوە، هاوکات داوای کردبوو کە چاکسازییەکی گشتگر لە کەرتی بانکییدا بکات.