785 هەمەڕەنگ

بزانە بورجەکەت ئەمڕۆ چیت پێدەڵێت؟

09:39 - 10/08/2019

"زەمەن"
شارەزایانی بواری فەلەکناسی، لەرووی دەرکەوتنی ئەسێرەکانەوە پێشبینی ئەمڕۆ 10-8-2019ی بورجەکانیان بڵاوکردەوە. 

کاوڕ
ئەولەویاتت بەرزکەوەو خۆو کۆبکەوە، کەسێکی بەرگەی بەرپرسیاریەت دەگریت و هەوڵبە چەند بڕیارێک دەربکەیت و کارەکان مەخە دەستی هیچ کەسێک، ئازاری گەدەت هەیە سەردانی پزیشک بکە.

گا
لەشوێنی کارەکەت رووبەروی کێشەیەک دەبیتەوە بەڵام بەهۆی دڵسۆزیت بۆ کارەکەو دەتوانیت لە ئاستیان بوەستیت، گرنگیت بۆ خۆشەویستەکەت سنوری بەزاندوە، دەبێت هەستی پێبکات، دەبێت خواردنی تەندروست بخۆیت.

دووانە
داواکردنی هاوکاری لە شوێنی کارەکەت هەڵە نیە، داوا لە بەڕێوەبەرەکەو بکە، لە پەیوەندییەک بەردەوام مەبە کە بزانیت داهاتووی نیە، ئاگاداری کێشی لەشت بە.

قرژاڵ
هەوڵ بە بیرۆکەکانت کارا بکەو خۆو بسەلمێنە، دەکەویتە داوی پەیوەندییەکی خۆشەویستی نوێوە، هەوڵبە پشوو وەرگرە و گەشتێک ئەنجامبدە.
 
شێر
ژیانت بە ئارامی بەرێدەکەیت و کەسێکی بەهێزیت، لەلای یەکێک لە منداڵەکانت گرنگی زۆرت پێدەدرێت، پەیوەندییت لەگەڵ خۆشەویستەکەت بەرەو باشبوون دەچێت و تەندروستیت جێگیرە.

فەریک
فشاری زۆرت لەسەرە و هەوڵدەدەیت خۆو لەو حاڵەتە رزگاربکەیت، بەڵام لە ژیانی سۆزداریتدا سەرکەوتنێکی باشت بە دەستهێناوە، هەوڵ بە سیستمی خۆراکت رێکخەوە.

تەرازوو
هەوڵبە خۆو کۆبکەوەو هەمیشە بە گرنگییەوە کارەکانت ئەنجامبدە، کەسایەتیت بەهێزەو هەمیشە هاوکاری کەسانی دەوروبەرت دەکەیت، سەری ئێشەی نیوەت لەگەڵە هەوڵبە کاتەکانی خەوت رێکخەوە.


دوپشک
باش بیرکەوە پاشان شوێنی کارەکەت بگۆڕە، هاوبەشی ژیانت پشتگوێی خستویت و ئەمەش بێتاقەتی کردویت، راهێنانی وەرزشی ئەنجامبدە تاوەکو جەستەیەکی تەندروستت هەبێت.                                      

کەوان
هەوڵ بە تەرکیزت لەسەر کارەکەت هەبێت و فشارەکان تا بێت لەسەرت زیاتر دەبن بەڵام ئەمە لەبەرژەوەندی تۆدایە، هەوڵ بە گرنگی بە خێزانەکەت بدە، ماندووبونی زۆر تێکت دەدات هەوڵبە لەسەرخۆبە.


گیسک
پەیوەندیت لەگەڵ خزم و کەسە نزیکەکانت لەبەر بەرژەوەندییە، گۆڕانکاری بەسەر خێزانەکەت دێت و پەیوەندیت لەگەڵ خۆشەویستەکەت بەرەو باشبوون دەچێت، تەندروستیت جێگیر نیەو سەردانی پزیشک بکە.


سەتڵ
بەهۆی دڵسۆزیت بۆ کارەکەت، بەڕێوەبەرەکەت متمانەت پێدەکات، ئەزموونێکی نوێ تاقیدەکەیتەوە و چەند بڕیارێک دەردەکەیت، گرفتی تەندروستیت بۆ دروست دەبێت.
 
 نەهەنگ
تۆ هەمیشە هەوڵدەدەیت ناوازە بیت لە کارەکەتدا، بەشداری چەند خولێک دەکەیت، گرفت لە نێوان خۆت و خۆشەویستەکەت هەیە کۆنتڕۆڵی توڕەبوونەکانت بکە، هەوڵ بە زوو بخەو زوو هەڵسە تاوەکو هەست بە خەمۆکی نەکەیت.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن