38 کوردستان

ناردنی مووچە کەوتە هەفتەی داهاتوو

05:45 - 06/09/2026

زەمەن_هەواڵ

 

 سەرچاوەیەکی ئاگادار لە وەزارەتی دارایی عێراق بە ''زەمەن''ی ڕایگەیاند: ئەمڕۆ ڕێککارەکانی وردبینی لە لیستی مووچەی فەرمانبەران و تەرازووی پێداچوونەوەی مانگی (٨) دەستی پێ کردووە.

 وتیشی: ناردنی مووچەی مانگی هەشتی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان هیچ کێشەیەکی لە بەردەمدا نییە.بەهۆی تەواونەبوونی دابەشکردنی مووچەی بەشێک لە وەزارەت و دەستەکانی عێراق، پێ دەچێت ناردنی مووچەی هەرێم بکەوێتە هەفتەی داهاتوو.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن