ئەڵمانیا.. ٥٥ هونەرمەندی کورد لە پێشانگەیەکی هاوبەشدا
11:28 - 08/08/2019
زەمەن-ئەڵمانیا
بە هاوکاری گروپی هونەری(ڕەنگ ئارت) و ئەکادیمیایی ئێزدیی و شارەوانی هانۆڤەر، بەبۆنەی ساڵیادی جینۆسایدی ئێزیدیەکانی شەنگال، لە شاری هانۆڤەری وڵاتی ئەڵمانیا، پێشانگایەکی هاوبەش بۆ ٥٥ هونەرمەندی کورد کرایەوە.
ئاری میرزا، یەکێک لە بەشداربوانی پێشانگاکە لەوبارەیەوە، بۆ کولتووری زەمەن، ووتی : (ئەم پێشانگایە چالاکیەکی گەورە بوو، لە شار ی هانۆڤەر کە دەنگ و سەدایەکی گەورەی دایەوە. چونکە ٥٥ هونەرمەندی کورد کە لە ووڵاتە جیاجیا کانی ئەوروپا وە بەشدارییان تێدا کرد. هونەرمەندانی هەر چوار پارچەی کوردستان، ئامادەیی ئەم پێشانگەیە بوون، بە تابلۆ و کاری هونەریی."
سەبارەت بە چالاکی تریش، بەدەر لە پێشانگەکە، میرزا وتی "لە پێشانگەکە، بەدەر لە نمایشی تابلۆ و پەیکەرەکان، سازکردنی سیمینار و کۆڕی هونەریی و ئەزموون و مۆزیک و گۆرانیش، ئامادەیی هەبوو. ئەمە جگە لەوەی چەندەها پسپۆری هونەریی ئەڵمانیی کارەهونەریەکانی ئەم پێشانگەیەیان بەرز نرخان.
لە کۆتایشدا، ئاری میرزا هێمای بۆ ئەوە کرد، کە ئەو بە دوو تابلۆ بەشداری پێشانگە هونەرییەکەی کردووە، بە ناوەکانیی (بازنگ بار) و(ستێرەی شەش گۆشە.