بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆ شۆفێرانی تاکسی ئاگادار دەکاتەوە
01:45 - 08/02/2026
زەمەن_هەواڵ
هاتوچۆی هەولێر شوفێران ئاگادار دەكاتەوە، کە دەبێت هێمای تاكسی بە گڵۆپی زەرد لەسەر سەقفی ئۆتۆمبێلەكانیان جێگیر بكەن.
ئەمڕۆ یەكشەممە، ٨ی شوباتی ٢٠٢٦، بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی پارێزگای هەولێر هەولێر، ئاگادرییەکی بۆ شۆفێرانی تاکسی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند:وەك ئەوەی چاودێرییان كردووە بەشێك لە شوفێرانی تاكسی (هێمای ڕووناكی تاكسی)یان لەسەر ئۆتۆمبێلەكانیان دانەناوە یان لە شوێنی جیاواز لەسەر ئۆتۆمبێلەكانیان دایانناوە و یەكخستنەوەی هێمای ڕووناكیی تاكسی، لەمەودوا دەبێت بەم جۆرە بێت:
1- دەبێت هێمای تاكسی لەسەر سەقفی ئۆتۆمبێل لە ناوەڕاستی دەرگای شوفێر و دەرگای دوای شوفێر چەسپ بكرێت.
2- دەبێت گڵۆپی ڕووناككەرەوەی تێدا بێت و بۆ ئەوەی بەشەو ببینرێت، ڕەنگی گڵۆپەكە دەبێت زەرد بێت و نابێت هیچ ڕەنگێكی تر بێت.
3-بە هیچ جۆرێك نابێت هێمای تاكسی لەسەر جامی دواوە یان جامی پێشەوە یان لەسەر سندووق چەسپ بكرێت.