كەشناسی: شەپۆلی باران بارین بەردەوام دەبێت
12:42 - 08/02/2026
زەمەن - هەواڵ
بەپێی پێشبینی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی
و بوومەلەرزەزانی بۆ 48 كاتژمێری داهاتوو كاریگەری شەپۆلی باران بارین بەردەوام دەبێت.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی
لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە ئەمڕۆ یەکشەممە ئاسمانی هەرێم بە گشتی بەردەوام هەوری
دەبێت و کاریگەری ئەو شەپۆلە باران بارینەی رووی لە ناوچەکەمان کردووە بەردەوامی دەبێت.
ئاماژەشیكرد، باران بارین بە شێوەی نمە
باران و بارانی مامناوەند دەبارێت لەسەرجەمی ناوچەکەمان لە هەندێ کاتدا کاریگەری
باران بارین بۆ ئەمڕۆ کەمێک لاوازتر دەبێت بەراورد بە دوێنێ و لە زۆربەی کاتەکان
ئاسمان هەر بە هەور دەمێنێتەوە لەگەڵ بوونی تەم لە هەندێ کاتدا و کاریگەری تەم زیاتر
دەبێت بە تایبەت لە ناوچە شاخاوییەکان ، لەگەڵ بەفر بارینێکی کەم لەسەر لوتکەی شاخە
بەرزەکان و ناوچە سنوورییەکان .
پلەکانی گەرما بۆ ئەمڕۆ یەكشەممە:
هەولێر : 12 پلەی سیلیزی
پیرمام : 9 پلەی سیلیزی
سۆران : 8 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 4 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 9 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ : 11 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 11 پلەی سیلیزی
دهۆک : 12 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 13 پلەی سیلیزی
ئاکرێ : 10 پلەی سیلیزی
پێشبینی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و
بوومەلەرزەزانی پێشبینیشیكرد، کاریگەری شەپۆڵی باران بارین لەسەر ناوچەکەمان بۆ سبەی
دووشەممە زیاد دەکات وکەشی ناوچەکەمان هەور دەبێت و باران بارین لە سەر تەواوی
ناوچەکەمان دەبارێت .
روونیشیكردەوە، ڕێژەی دابارین لە سنووری
ئیدارەی (سۆران و ڕاپەڕین و زاخۆ) زیاتر دەبێت و باران بە شێوەی بارانی مامناوەند
و هەندێ کات لێزمە باران دەبێت وسەنتەری پارێزگای دهۆکیش ئەگەری باران بارینی بە لێزمەی
هەیە وسەنتەری پارێزگای هەولێر سلێمانی كەركوك هەڵەبجە باران لەسەر خۆ و نمە بارانی
پچڕ پچڕی دەبێت و لە هەندێ کاتدا ئەگەری هەورە تریشقەش هەیە، لەگەڵ بەفر بارین لەسەر
ناوچە سنوورییە شاخاوییەکان.
بەپێی راگەیەندراوەكە، سبەی دووشەممە زۆرترین
ڕێژەی دابارین لە (ئاکرێ مێرگەسوور بجیل سیدەکان پیران ) دەبێت و پێشبینی دەكەن لە
سەرووی 40 ملم بێت .
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە
پلەی سیلیزی بۆ سبەی دووشەممە:
هەولێر : 13 پلەی سیلیزی
پیرمام : 10 پلەی سیلیزی
سۆران : 10 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 5 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 11 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ : 12 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 13 پلەی سیلیزی
دهۆک : 11 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 12 پلەی سیلیزی
ئاکرێ : 12 پلەی سیلیزی