19 ئابوری

عێراق مریشك و هێلكەی هەرێم وەردەگرێ و هەناردەی دەرەوەی راگرت

02:30 - 13/01/2026

زەمەن_هەواڵ

 

 حکومەتی عێراق بۆ دابینکردنی مریشک و هێلکە ڕوو لە هەرێمی کوردستان دەکات، بڕیارە لە دوو ڕۆژی داهاتووەوە پڕۆسەی ڕەوانەکردنەکە دەستپێبکات و بەرپرسانیش دڵنیایی دەدەن کە کاریگەریی لەسەر نرخی ناوخۆ نابێت.

 ئەمرۆ سێشەممە، ١٣ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٦، جەمال حسێن، بەڕێوەبەری سامانی ئاژەڵ لە بەڕێوەبەرایەتیی کشتوکاڵی سلێمانی ڕایگەیاند، دوای گەیشتنە لێکتێگەیشتنی تەواوەتی لەگەڵ لیژنە کشتوکاڵییەکانی حکومەتی فیدراڵ، لە ١٥ی ئەم مانگەوە بڕیاری ڕەوانەکردنی بەرهەمی مریشک و هێلکە بۆ ناوەڕاست و باشووری عێراق دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.

بەگوێرەی ڕێککەوتنەکە، میکانیزمێک دانراوە کە ڕەوانەکردنەکە ببێتە هۆی ساغکردنەوەی بەرهەمی کێڵگە پەلەوەرییەکان نەک بەرزبوونەوەی نرخ لەسەر هاووڵاتییانی هەرێم. بۆ ئەم مەبەستەش بڕیار دراوە تەنیا 50%ـی بەرهەمەکان ڕەوانەی شارەکانی عێراق بکرێن.
ئەم هەنگاوە دوای ئەوە دێت کە حکومەتی عێراق لە 23ـی مانگی ڕابردوودا بڕیاری دا دەروازەکانی بەڕووی 39 وڵاتدا دابخات بۆ هاوردەکردنی مریشک و هێلکە و لەبری ئەوە بۆ پڕکردنەوەی پێداویستیی بازاڕ پشت بە بەرهەمی ناوخۆی هەرێمی کوردستان ببەستێت.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن