بانکی ناوەندی بە كەمتر لە ساڵان نرخی دۆلاری بۆ 2026 دیاریكرد
01:55 - 08/01/2026
زەمەن - هەواڵ
ئەمڕۆ پێنجشەممە،
ئاژانسی هەواڵی عێراقییە نووسراوێکی فەرمی بانکی ناوەندی بڵاوکردەوە کە دەربارەی
نرخی دۆلار ئاڕاستەی وەزارەتی دارایی کردووە.
لە نووسراوەکەدا
هاتووە کە لە بودجەی 2026دا نرخی یەک دۆلار بە 1300 دینار هەژمار دەکرێت، ئەمەش لە
کاتێکدایە کە پێشتر بانکی ناوەندی نرخی دۆلاری بە 1320 دۆلار دەخستە بازاڕەوە.
چەند ڕۆژێکە نرخی
دۆلار لە بازاڕەکاندا بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەتەوە و ئەمڕۆش 100 دۆلار بە 147 هەزار
دینارەوە مامەڵەی پێوە دەکرێت.