٩٢ کاندید بەهۆی بەڵگەی تاوان و ساختەکارییەوە دورخرانەوە
09:23 - 16/08/2025
زەمەن پرێس:
سەرۆکی تیمی ڕاگەیاندنی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕایگەیاند، شەش
هاوپەیمانی لە هەڵبژاردن بێبەش کران و ٨٨ کاندیدیش بەهۆی بەڵگەی تاوانکارییەوە
دوورخرانەوە.
عیماد جەمیل، سەرۆکی تیمی ڕاگەیاندنی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی
عێراق، سەبارەت بە دوورخستنەوەی ژمارەیەک کاندید و بێبەشكردنی چەند
هاوپەیمانێتییەک بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق، بۆ میدیا عێراقییەکان دوا.
عیماد جەمیل ڕایگەیاندووە، شەش هاوپەیمانێتی بێبەشکراون و ٨٨ کاندیدیش
بەهۆی بەڵگەی تاوانکارییەوە دوورخراونەتەوە لە هەڵبژاردن، چوار کاندیدیان
بەڵگەنامەی ساختەیان پێشکەش کردووە بۆ تۆمارکردنی ناویان وەک کاندید.
ئاماژەی بەوەشدا، هەروەها ئاڵوگۆڕ بە ٩٧ کاندیدی دیکە بەهۆی کەمی
بەڵگەنامە و نەبوونی مەرجی کاندیدکردن و بڕوانامە و ناهاوسەنگی لە ڕێژەی
کاندیدەکانی ژن کراوە.