ئێستا گەیشت.. بەهای دۆلار بەرزبوەوە
01:17 - 13/08/2025
زەمەن - ئابوری
هەفتەی پێشوو ١٠٠ دۆلار بە ١٣٨ هەزارو ٧٥٠ دینار بوو
نرخی دۆلار و کۆی
دراوەکان لە بازاڕەکانی بۆرسەی هەرێم و بەغدا گۆڕانكاری به‌سه‌ردا هات.
بەپێی ئەو نرخانەی
ئەمڕۆ "زەمەن" لە بۆرسەی هەولێرو بەغدادەوە دەستیكەوتووە، بەهای 100 دۆلار
بەرامبەر 140 هەزار و 850 دینار مامەڵەی پێوە دەکرێت.
به‌رزی نرخی دۆلار
له كاتێكدایه په‌رله‌مان عێراق، له ماده‌ی یه‌كه‌می یاسای بودجه‌دا په‌سه‌ندى
كردووە كه 100 دۆلار به‌رامبه‌ر به 130 هه‌زار دیناره.
نرخی دراوه‌كان
بە کۆ "جوملە" بەمشێوەیەیە:
100 دۆلار
بە 140 هەزارو 750 دینارە.
100 یۆرۆ
بە 161 هەزار دینارە.
100 پاوەن
بە 184 هەزار دینارە.
100 لیره‌ی
توركی بە 3 هه‌زار و 700 دینارە.
100 هەزار
تمەن بە هەزارو 600 دینارە.
یەك ملیۆن لیرەی
سوری بە 141 هەزار دینارە