166 ئابوری

لەبارەی مووچەی مانگی 6 زانیاریی نوێ ئاشکرادەکرێت

08:39 - 07/08/2025

زەمەن پرێس:
گفتوگۆکانى شاندی حکومەتى هەرێم و بەغدا بەردەوامن و بڕیاریشە تا رۆژی یەک شەممە راپۆرتەکانیان تەواو بکەن، راوێژکارێکی مەسرور بارزانیش دەڵێت: ١٢٠ ملیاری داهاتی ناوخۆ ئامادەیە و چاوەڕێی بەغداین.
رێباز حەملان، بریکاری پێشووی وەزارەتی دارایی عێراق رایگەیاند، 120 ملیاری داهاتی نانەوتی هەرێم ئامادەیە و یەکشەممە لەبارەی مووچەی مانگی شەش، ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بڕیار دەدات.
وتیشی، ئێستا هەرێمی کوردستان 138 هەزار بەرمیل نەوت بەرهەمدەهێنێت و حکومەتی عێراق و کۆمپانیای سۆمۆش، لەمە ئاگادارە.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن