88 کوردستان

رەنگی ئیمزای بەرپرسانی حكومی دیاریكرا

02:24 - 07/08/2025

زەمەن _ هەواڵەکان

 

 دواى ئەوەى دیاریکردنى ڕەنگى واژۆکردن لەسەر نووسراوە فەرمییەکان بەشێوەى نەریتى کارگێریى (عرف الاداری) ڕێکخرابوو لە دامەزراوەکانى دەوڵەتدا، دواجار ئەمینداریەتى ئەنجومەنى وەزیرانى عێراق ئەم بابەتە لەچوارچێوەی یاسایەکى لاوەکى (تشریع فرعى) بەم جۆرەى خوارەوە ڕێکخست.

١. بەکارهێنانى ڕەنگى سوورى تێر لەلایەن :
– سەرۆک کۆمار
– سەرۆکى ئەنجومەنى نوێنەران
– سەرۆکى ئەنجومەنى وەزیران
سەرۆکى ئەنجومەنى دادوەریى
– سەرۆکى دادگاى باڵاى فیدراڵى
٢. بەکارهێنانى ڕەنگى سوورى کراوە لەلایەن :
– جێگرى  سەرۆکەکان (جێگرانى سەرۆک کۆمار و سەرۆکى ئەنجومەنى وەزیران و سەرۆکى ئەنجومەنى نوێنەران)
– وەزیرەکان و ئەوانەى لە پلەى وەزیردان.
– پارێزگارەکان و سەرۆکى ئەنجومەنى پارێزگاکان.
٣. بەکارهێنانى ڕەنگى سەوز لەلایەن ئەمانەى لاى خوارەوە :
– بریکارى وەزارەتەکان و ئەوانەى لەو پلەیەدان.
– پلە تایبەتەکان
– سەرۆکى دەستە گرێنەدراوەکان بە وەزارەت ( لەوانەى لە پلەى بریکارى وەزارتدان)
– بەرێوەبەر گشتیەکان و ئەوانەى لەو پلەیەدان.
– سەرۆکى یەکێتى و سەندیکا و ڕێکخراوە ناحکومییەکان
٤. بەکارهێنانى ڕەنگى ڕەش  بۆ واژۆکردنى :
– پەیماننامە و ڕێکەوتنامەنێودەوڵەتییەکان بەپێى یاساى گرێدانى پەیماننامەکان ژمارە (٣٥)ى ساڵى ٢٠١٥
– یاداشتەکانى لێک تێگەیشتن
٥.  بەکارهێنانى ڕەنگى شین:
– بەکاردەهێنرێت بۆ واژۆى سەرجەم فەرمانبەران لەپلەى یاریدەدەرى بەرێوەبەرى گشتى بەرەو خوار
بەبڕواى ئەم گشتاندنە هێزى پابەندکردنى (قوة الالزام)ى یاسایى هەیە و دەبێت فەرمانبەرانى دەوڵەت لەعێراقدا پێوەى پابەند بن، بەڵام سەبارەت بە هەرێم دەبێت ئەم بابەتە لەچوارچێوەیەکى یاساییدا ڕێکبخرێتەوە.
ئامادەکردنی، عەبدولقادر ساڵح، دبلۆمى باڵا لە یاساى گشتى و توێژه‌ر له‌ بوارى وه‌زیفه‌ى گشتى و یاسای خانەنشینی

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن