وەزارەتی کارەبا: بە بڕی (٤) ملیۆن دینار سزای ئەوانە دەدەین کە بەنایاسایی کارەبا رادەکێشن
04:24 - 29/07/2025
زەمەن _ هەرێمی کوردستان
وەزارەتی کارەبا رایگەیاند: بەپێی رێنماییەکان هەر کەسێک کارەبای نایاسایی رابکێشێت، ئەوا دووچاری رێکاری یاسایی دەبێتەوە و تاوەکو 4 ملیۆن دینار پێبژاردنی بۆ دەکرێت.
ئەمڕۆ سێشەممە، ٢٩ی تەمووزی ٢٠٢٥، وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێم، چەند رێنماییەکی نوێ بۆ بەرەنگاربوونەوە و رێگریکردن لە سەرپێچیکردن لە تۆڕی کارەبادا بڵاوکردەوە لەو ناوچانەی کارەبای بەردەوامی پڕۆژەی رووناکییان هەیە، رێنماییەکان لەئێستادا لە بواری جێبەجێکردنن.
بەپێی رێنماییەکان هەر کەسێک کارەبای نایاسایی رابکێشێت، ئەوا دووچاری رێکاری یاسایی دەبێتەوە و تاوەکو 4 ملیۆن دینار پێبژاردنی بۆ دەکرێت و بڕی پارەی کارەبای بەکارهێنراو لەماوەی راکێشانی کارەبا بەشێوەیەکی نایاسایی لەسەر هەژمار دەکرێت، هەروەها بەدواداچوونی یاسایی بۆ دەکرێت و هێڵی کارەبای دەپچڕێت.