40 ئابوری

لە بەغداوە داوای خەرجكردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم دەكرێت

08:13 - 12/07/2025

زەمەن پرێس:
ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق داوا لە هەردوو حكومەتی عێراق و حكومەتی هەرێم دەكات مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم خەرجبكەن.
لە راگەیەندراوێكدا ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاندوە "پێویستە حكومەتی عێراق و حكومەتی هەرێم پابەندبن بە خەرجكردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم".
ئەمڕۆ شەممە دانیشتنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئەنجامدرا و فراكسیۆنە كوردییەكان جگە لە پارتی بەشداریی كۆبوونەوەكەیان كرد.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن