64 کوردستان

شاخەوان عەبدوڵڵا: گفتوگۆکان لەسەر مووچە قۆناغی زۆر باشیان بڕیوە

08:01 - 06/07/2025

زەمەن پرێس:

جێگری سەرۆکی پەرلەمانى عێراق رایدەگەیەنێت، گفتوگۆکان قۆناغی زۆر باشیان بڕیوە و سبەینێ لەبەغداد کۆبونەوەکان بەردەوام دەبیت بۆ ئەوەی هەردوولا بگەنە رێککەوتن.
شاخەوان عەبدوڵڵا، جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند: چارەسەرکردنی کێشەی موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان ئامانجی سەرەکی سەردانی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق بوو، لە تەواوی کۆبونەوەکان لەگەڵ مەسعود بارزانی و نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێم و مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان باسکردن بوو لە چارەسەرکردن و دابینکردنی موچەی فەرمانبەران بە زووترین کات.
ئاماژەى بەوەشکردوە، سوپاس بۆ خودا گفتوگۆکان قۆناغی زۆر باشیان بڕیوە و سبەینێ لەبەغداد کۆبونەوەکان بەردەوام دەبیت بۆ ئەوەی هەردوولا بگەنە رێککەوتن.
جێگری سەرۆکی پەرلەمانى عێراق وتیشی: بە سوپاسەوە لەپێناو چارەسەرکردنی کێشەی موچەخۆرانی هەرێم حکومەتی هەرێم و خودی سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی زۆر هاوکار بووە تا ئەو ئاستەی هەندێجار دەستبەرداری هەندێک مافی یاسایی هەرێم بووە لەو پێناوەدا .

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن