ئەمریكا (130) ملیۆن دۆلاری بۆ هاوكاری هەسەدە و سوپای سوریای ئازاد تەرخانكراوە
02:06 - 06/07/2025
زەمەن - کوردستانی
وەزارەتی بەرگری ئەمەریکا (پنتاگۆن) لە بەیاننامەیەکدا دەڵێت:"ئەمریکا پابەندە بە بەدیهێنانی شکستی هەمیشەیی بە داعش، ئەوەش لەڕێگەی پشتیوانیکردنی هێزە هاوبەشە متمانەپێکراوەکان بۆ پاراستنی فشارە بەردەوامەکان لەسەر ئەو رێکخراوە".
ئاماژەی بەوەشکردوە، بەردەوامبونی ئەمریکا لە پاڵپشتیکردنی هێزەکانی سوریای دیموكرات، لە باکوری رۆژهەڵاتی سوریا و سوپای سوریای ئازاد، کە لە سێگۆشەی سنوری نێوان سوریا و ئوردن و عێراق جێگیرن، بۆ بەرپەرچدانەوەی سەرهەڵدانەوەی رێکخراوەکە و رێگریکردنە لە سەرلەنوێ بڵاوبونەوەی.
ئەو بودجەیەی ئەمریكا بۆ ساڵی دارایی (٢٠٢٦) بۆ هاوكاریكردنی هێزە هاوپەیمانەكانی لە سوریا دیاریكردووە، نزیکەی (١٣٠) ملیۆن دۆلارە، کە بڕێك کەمترە بە بەراورد بە ساڵی رابردو.