درۆنێك لە سنووری پارێزگای سلێمانی كەوتە خوارەوە
01:33 - 22/06/2025
زەمەن - هەرێمی كوردستان
درۆنێك لە گوندێكی
بێورێی سنووری شارباژێڕ لە باكووری پارێزگای سلێمانی كەوتۆتە خوارەوە، بەبێ ئەوەی
هیچ زیانێكی هەبووبێت.
لەمبارەیەوە فەرهاد ساڵح، قائیمقامی چوارتا هەواڵەکەی
بۆ جەختلێكردەوەو رایگەیاندووە، كەمێك لەمەوبەر، درۆنێک لە گوندی بێورێ لە شارباژێر
كەوتۆتە خوارەوە، بەڵام هیچ زیانێكی لێ نەكەوتۆتەوە