هەولێر؛ ئەپڵیکەیشنی پسوڵەی خۆراک لە سیستەم راوەستاوە
10:47 - 23/06/2025
زەمەن - هەواڵەكان
بەڕێوەبەرایەتی
رێکخستنی پسوڵەی هەولێر ئەمڕۆ دووشەممە ٢٣ـی حوزەیرانی ٢٠٢٥، رایگەیاند، لە ئێستادا ئەپڵیکەیشنی پسوڵەی خۆراک
لە سیستەم بۆ ماوەیەکی کاتی راوەستاوە.
پێشتریش، بەڕێوەبەری
گشتی بازرگانی هەرێم وتی، کاتی پڕکردنەوەی فۆڕمی خۆراک دیاریکراوە تا پێنجی مانگی
داھاتووە و پێویستە ھاوڵاتییان پەلە بکەن لە پڕکردنەوەی فۆڕمی ئەلیکترۆنی تاوەکو بێبەش
نەبن لەبەشە خۆراکییان.
وتیشی، لە دوای
ئەو ماوەیەش دەرفەتی دیکە بە ھاوڵاتییان دەدرێت بۆ ماوەی حەفتەیەک تا ١٠ رۆژ ماوەکە
درێژ دەکرێتەوە، تا ھەموو ھاوڵاتییەک بتوانێت سوودمەندبێت لەو پڕۆسەیە و فۆڕمی ئەلیکترۆنی
پڕبکاتەوە.