یەک ملیۆن تۆن گەنم لە عێراق و هەرێمی کوردستان بەراورد بە ساڵی ڕابردوو کەمیکردوە
06:26 - 10/06/2025
زەمەن پرێس:
بەرێوەبەری گشتیی کۆمپانیای بازرگانی دانەوێڵەی عێراق رایدەگەیەنێت، لە عێراق نزیکەی ملیۆنێک و 700 هەزار تۆن گەنم کەمی کردووە، لەهەرێمی کوردستانیش نزیکەی 800 هەزار تۆن گەنم کەمیکردووە
حەیدەر
کەرعاوی، بەرێوەبەری گشتیی کۆمپانیای بازرگانی دانەوێڵەی عێراق، لە کۆنگرەیەکی
ڕۆژنامەوانیدا لە پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند: تاوەکو دوێنێ لە پارێزگاکانی عێراق
جگە لە هەرێمی کوردستان، بڕی سێ ملیۆن و 600 هەزار تۆن گەنم وەرگیراوە، پرۆسەی
وەرگرتنی گەنم بەردەوامە.
ئاماژەی
بەوەش دا، ئەمساڵ بەهۆی کەمیی ئاو، هەندێک لە جووتیارانی عێراق نەیانتوانی گەنم
بچێنن،بەنموونە بەرهەمی گەنمی پارێزگای نەینەوا لە پار کەمتر بووە.
کەرعاوی،
وتیشی:ئەمڕۆ دەرگای سایلۆکانی هەرێمی کوردستان بۆ وەرگرتنی گەنمی جووتیاران
کرانەوە، پرۆسەکە بەردەوام دەبێت و کارمەندان لە پێشوازیی جووتیاراندا دەبن، بڕی
400 هەزار تۆن گەنم لە جووتیاران وەردەگیرێت، بەڵام بەهۆی کەمئاوی کە عێراق و
هەرێمی کوردستان و هەندێک وڵاتانی دراوسێی گرتووەتەوە بەرهەم کەمی کردووە.
ناوبراو
باسی لەوەشکرد، بەهۆی کەمبارانی و کەمئاوی، لە عێراق نزیکەی ملیۆنێک و 700 هەزار
تۆن گەنم کەمی کردووە، لەهەرێمی کوردستانیش نزیکەی 800 هەزار تۆن گەنم کەمی
کردووە، لە هەموو پارێزگاکانی عێراق گەنم کەمتر
وەرگیراوە نەک تەنیا لە هەرێمی کوردستان، چونکە هیچ جیاوازییەک لە نێوان
جووتیارانی هەرێمی کوردستان و عێراقدا نییە.
حەیدەر
کەرعاوی، دەشڵێت: تەنیا لە پارێزگای نەینەوا، بەهۆی کەمبارانیەوە، جووتیاران یەک
ملیۆن تۆن گەنمیان کەمتر چاندووە، پارساڵ هەموو جووتیاران پارەکانیان وەرگرتووە،
بەڵام ئەمساڵ پارەکە کەمترە، هەوڵ دەدەین بەهەموو جووتیارانی بدەین.